AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٤ ٢١:٢٠

لە لێدوانێک بۆ سی‌ئێن‌ئێن؛

پزشکیان: ئەمریکا زانیاریی هەڵە لە ئێران دەداتە جیهان

پزشکیان: ئەمریکا زانیاریی هەڵە لە ئێران دەداتە جیهان

سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی سی‌ئێن‌ئێن وتی: ئەمریکا زانیاریی هەڵە دەداتە جیهان. تیرۆریزمی ڕاستەقینە ڕژیمی زایۆنییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی سی‌ئێن‌ئێن، وتی: ئەوی لە لوبناندا ڕوو دەدا، کارەساتێکی مرۆییە و بەر لە وەڵامدانەوەی حزبوڵڵا، دەبێ نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی تری مافی مرۆڤ ڕژیمی زایۆنی کۆنتڕۆڵ بکەن.

سەرۆک کۆماری بە ڕەدکردنەوەی وتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پێداگریی ئێران بۆ گەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی، جەختی کرد: ئەمریکا زانیاریی هەڵە سەبارەت بە ئێران بە جیهان دەدا. لە راستیدا ئێران بەرجامی قبووڵ کرد و خەریکی ڕاپەڕاندنیەتی و ئاژانسی وزەی ناڤۆکیش چاوەدێریی بە سەر چالاکیی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی ئێراندا هەیە.

وتیشی: ئەگەر مووشەک و چەک بەرهەم دێنین بۆ بەرگری لە خۆمانە.

News ID 51883

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha