AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢٥ ٢١:٣٣

زیاد نەخالە:

پشتیوانییەکانی ئێران نەبوایە نەماندەتوانی خۆڕاگری بکەین

پشتیوانییەکانی ئێران نەبوایە نەماندەتوانی خۆڕاگری بکەین

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند: ئەگەر پشتیوانی ڕوون و گەورەی ئێران نەبوایە، خۆڕاگری فەلەستین نەیدەتوانی بەرخۆدانێکی وەها گەورە لە شەڕی گەردەلوولی ئەقسادا دابنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، ماڵپەڕی ڕێبەری شۆڕش دەقی چاوپێکەوتنی لەگەڵ "زیاد ئەلنەخلە" ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بڵاو کردەوە.

لەم چاوپێکەوتنەدا، وێڕای سوپاسی نەتەوە و ڕێبەرایەتی ئێران بۆ پشتیوانییە گەورە و بەردەوامەکانی بەرخۆدانی فەلەستین، نەخالە وتی: ئەگەر پاڵپشتی ڕوون و گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبوایە، ئێمە توانای نیشاندانی ئەم بەرخۆدانە گەورەیەمان لە شەڕی گەردەلوولی ئەقسا نەبوو.

ناوبراو زیادی کرد: بەشێکی زۆر و گرنگمان لە ئیمکاناتەکانی غەززە لە کۆماری ئیسلامی ئێران وەرگرتووە. خۆزگەمان دەخواست ئێران هاوسنووری فەلەستین بوایە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی هاوسنوور نەبوو، ئێران بۆ یەک کاتژمێر و ساتێک بەرخۆدانی بە تەنیا جێنەهێشتووە.

نەخالە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: ئێمە دەچینە ناو مانگی حەوتەمی شەڕەوە، دوژمنیش نەک هەر بە ئامانجەکانی خۆی نەگەیشتووە، بەڵکوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەم ئامانجانە پاشەکشە دەکات. بەرخۆدانی غەززە ئامادەیییەکی بەهێز و تایبەتی لە بەرەکانی شەڕ و سیاسەتدا تۆمار کردووە.

جەختیشی لەوە کردەوە: دوژمنی ئیسرائیل لە زەلکاوی غەززە خنکاوە و شەڕڤانانی بەرخۆدان زیانی گیانی زۆریان پێیان گەیاندووە. ئەگەر دوژمن لە چوارچێوەی بەرخۆدان ئاگربەست قبووڵ نەکات، ئێمە خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی درێژخایەن ئامادە کردووە.

News ID 49800

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha