زیاد نەخالە
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:
ئێران لە ئامانجەکانی فەلەستین و ئازادی تەواوی پاڵپشتی هەمە لایەنە دەکات
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی بەرنامە و دیدارەکانی خۆی لە سەفەر بۆ لوبنان، لەگەڵ زیاد نەخاڵە ئەمینداری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین دیدار و گفتوگۆی کرد.
-
ڕێبەری باڵای ئێران بۆ زیاد نەخالە:
سەلماندتان هەر بەشێک لە بەرخۆدان بە تەنیا دەتوانێت پشتی دوژمن بشکێنێت
ڕێبەری باڵای ئێران لە وەڵام بە نامەی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین جەختی کرد: ئێوە سەلماندتان کە هەر بەشێک لە کۆمەڵەی بەرخۆدان، بەتەنیاش دەتوانێت پشتی دوژمن بشکێنێت.
-
لە پێوەندی تەلەفۆنی هاتە ئاراوە؛
هەنیە و نەخالە: بەرخۆدان یەکپارچەیە/ستراتیژی دوژمن شکستی هێنا
سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەسەر یەکپارچەیی بەرخۆدان بەرانبەر ئیسرائیل و شکستی دوژمن جەختیان کرد.
-
ئەمینداری گشتی نوجەبا:
ئیمام خومەینی بە گۆڕینی هاوکێشەی دەسەڵات، بەستێنی هاتنی ئیمام زەمانی خۆش کرد
ئەمینداری گشتی نوجەبای عێراق ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی لە ئۆمەتی ئیسلامی سەرەخۆشی کرد و ڕایگەیاند: ئیمام خومەینی بە گۆڕینی هاوکێشەی دەسەڵات، بەستێنی هاتنی ئیمام زەمانی خۆش کرد.
-
شەمخانی لە دیداری فەرماندەی باڵای بەرخۆدانی فەلەستین:
لەناوچوونی رژیمی زایۆنی بە یەکگرتوویی زنجیرەکانی بەرخۆدان نزیکتر دەبێتەوە
سکرتێری شۆرای باڵای هێمنایەتی نەتەوەیی وتی: گەر زنجیرەکانی بەرخۆدانی فەلەستین و قودس یەکدەنگ بن, لە ناو چوونی رژیمی زایۆنی خێرا دەبێتەوە.
-
زیاد نەخالە:
تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان بە مووشەک بارانی تێلاڤیڤ وەڵام دەدەینەوە
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند: ئەگەر ئیسرائیل ڕوو بکاتە تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان، تێلاڤیڤ مووشەک باران دەکەین.
-
ڕێبەری شۆڕش بۆ ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین:
دڵی ئێمە لە مەیدانی شەڕ لەگەڵ ئێوەیە/سەرکەوتنی کۆتایی دەبینن
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین وتیان: دڵەکانی ئێمە لە مەیدانی شەڕ لەگەڵتانە و نزای ئێمە بۆ بەردەوام بوونی سەرکەوتنەکانتان، بەردەوامە.