بەرخۆدان
-
زەریف:
ئێمە نوێنەری گەلی فەلەستینین نەک ئەوان نوێنەری ئێران بن لە شەڕدا
زەریف وتی: شەهیدانی فەلەستین هەموویان بۆ بەرخۆدان لە بەرانبەر داگیر کردنی و مرۆڤ کوژیدا شەهید بوون نەک بە نوێنەرایەتی لە کەسانی دیکە، ئەگەر کەسێک نوێنەرایەتی هەیە ئێمەین کە لە پاڵ خەڵکی فەلەستین شەڕ دەکەین نەک ئەوان.
-
نوێنەری تاران لە پەرلەمان:
سازش هەموو سەنگەرەکانمان لە دەست دەردێنێ
نوێنەری تاران لە پەرلەمان بە ئاماژە بەوەی کە سازش هەموو سەنگەرەکانمان لە دەست دەردێنێ، وتی: دوژمنی زایۆنی لە هەر جێیەک بەرخۆدان و مشتی ئاسنینی لێ بێ، خۆی ناگرێت.
-
جێگری هاوئاهەنگی سپای پاسداران:
بەڵێنی ڕاستی 3 وەڵامێکی کوشەندەتر بە دوژمن دەداتەوە
جێنشینی جێگری هاوئاهەنگی سپای پاسداران وتی: لە بەڵێنی ڕاستی ٣دا وەڵامێکی کوشەندەترە بە دوژمن دەدەینەوە.
-
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو؛
دواڕێژەی سەربازانی برینداری ڕژیمی زایۆنی ڕاگەیێندرا
سەرچاوە زایۆنییەکان ئامارێکی نوێیان لە ژمارەی سەربازانی برینداری ئەو ڕژیمە دوای هێرشی مووشەکی حزبوڵڵا بڵاو کردەوە.
-
عێراقچی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی "المصری الیوم":
ئەگەری سەرهەڵدانی غەزەی دووەم لە باشووری لوبنان هەیە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەر پێش بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل نەگیرێت، ئەوا ئەگەری سەرهەڵدانی "غەزەی دووەم" لە باشووری لوبناندا هەیە.
-
بزووتنەوەی حەماس:
سینوار چەک لە دەست و لە مەیدانی شەڕدا شەهید بوو
بزووتنەوەی حەماس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی و سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی ڕێبەری ئەم بزووتنەوەیە یەحیا سینوار، کرد.
-
ڕاپۆرتی مێهر لە کۆبوونەوەی مافی مرۆڤی ئەمریکی؛
ئیسرائیل بێ پاڵپشتیی ئەمریکا، حەوتەیەکیش بەرگە ناگرێت
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی لاوانی مافی مرۆڤی ئێران وتی: ڕاپەڕین دژی ستەم و بەرگری لە چەوساوان لە تایبەتمەندییەکانی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بوو، ئەو لە دژی ڕژیمی زایۆنی خەباتی کرد و ئێستە ئەو ڕژیمی لە چنگی بەرخۆدان دایە.
-
عێراقچی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی:
سیاسەتی ئێران پاڵپشتی لە بەرخۆدانە/ بەدوای توندبوونەوەی شەڕەکەوە نین
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی ئێران پاڵپشتی لە بەرخۆدانە و لە ئەو سیاسەتە بنەڕەتییەدا بە هیچ لەونێک لانادەین.
-
لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوتای میسری؛
عێراقچی: بە توندی وەڵامی سەربزێویی نوێی ئیسرائیل دەدینەوە
عێراقچی لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ هاوتای میسریی خۆی بە ئاماژە بەوەی ئێران بە دوای تەشەنەدان بە ناکۆکییەکانی ناوچەوە نییە، وتی: هیچ ترسێکمان لە شەڕ نییە و بو تەندی وەڵامی هەر جۆرە سەربزێوییەکی نوێی ئیسرائیل دەدینەوە.
-
نوێنەری جیهادی ئیسلامی فەلەستین بۆ مێهر:
سەرکەوتنی بەرخۆدان مسۆگەرە/ لێدوانەکانی ڕێبەری ئێران زۆر گرنگ و ستراتژیک بوون
نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران وتی: لێدوانە زۆر گرنگەکانی ئیمام خامنەیی لە نوێژی هەینی نەسردا لە هەلومەرجی هەستیار و دژواردا ئاراستە کرا و بەڕێزیان پڕۆژە و جەنایەتەکانی زایۆنییان لە ناوچەدا شێ کردەوە.
-
دواهێرشەکانی بەرخۆدان؛
حزبوڵڵا چەند کۆبوونەوەی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی مووشەکباران کرد
حزبوڵڵا ڕایگەیاند کە چەند کۆبوونەوەی سەربازیی زایۆنی مووشەکباران کردووە و بەرەنگاری هەوڵی نوێی سەربازانی زایۆنی بۆ دزەکردنە لوبنان بوونەوە.
-
لە مەیدانی فەلەستینی تاران؛
نرخاندنی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی و یادی شەهید نەسروڵا بە دانانی چەپکە گوڵ
خەڵکی ئامادەبوو لە مەیدانی فەلەستینی تاران هاوکاتی هەڵدانی دروشمی دژە زایۆنی، بە یادی شەهیدانی بەرخۆدان گوڵیان بەشییەوە.
-
پێشنوێژی هەینی سەقز:
فەلەستین و لوبنان بە بەرخۆدان هەمبەر بە زایۆنییەکان وەستاون
پێشنوێژی هەینی سەقز وتی: گەلی فەلەستین و لوبنان بە بەرخۆدان هەمبەر بە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی وەستاون.
-
بەرخۆدانی عێراق:
چەند ئامانجی گرنگمان لە سەرەزوینەداگیرکراوەکان پێکا
بەرخۆدانی عێراق ڕایگەیاند کە ٤ ئامانجی گرنگی لە سەرەزەوینە داگیرکراوەکان بە مووشەک و درۆن پێکاوە.
-
ئایەتوڵا خامنەیی:
گورزی بەرەی بەرخۆدان لە لاشەی داڕزاوی ڕژێمی زایۆنی کوشندەتر دەبێت
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پەیامێکی بە بۆنەی شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵا، سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان، بڵاو کردەوە.
-
ڤیدیۆ؛
هێرشی بەرخۆدانی عێراق بۆ سەر ئیسڕائیل
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا وێنە نوێیەکانی ساتەوەختی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرخۆدانی عێراق بۆ سەر بەندەری ئوم ڕەشڕەش لە باشووری ناوچە داگیرکراوەکان دەبینین.
-
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا؛
کاردانەوەی عەمار حەکیم بە شەڕی ئیسڕائیل و حزبوڵا
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق بە ئاماژە بە شەڕی نایەکسانی نێوان ڕژیمی زایۆنی و بەرەی بەرخۆدان، وتی: ئەم خەباتە تایبەتی فەلەستین نییە و چیتر خەبات بۆ کەرامەت و سەربەرزییە.
-
شێخ ماهیر حەموود لە ڤێبیناری کۆنفڕانسی یەکگرتوویی:
بەرخۆدان ڕێگا بۆ نزیک بوونەوەی ڕاستەقینە دەکاتەوە
سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی بەرخۆدان وتی: بەرخۆدان، قارەمانێتی و سەبری هەڵکەوتەیان چەکێکە کە هەموو لەمپەرەکان تێکدەشکێنێت و ڕێگا بۆ نزیک بوونەوەی راستەقینە دەکاتەوە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:
تاران پێشوازی لە هەر ڕێککەوتنێک دەکات حەماس و خەڵکی فەلەستین بیکەن
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران پشتیوانی له هه ڕ ڕێککه وتنێک دەکات که له لایه ن فەلەستینییەکان و حەماسه وه قبووڵ بکرێت بۆ گەیشتن به ئاگربەست و پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی به غەززه .
-
ڕۆژنامەوان و چاودێری سیاسی کورد بۆ مێهر:
وڵامدانەوەی ئێران بە ئیسڕائیل بشێوی بەدواوەیە/ وڵاتانی عەرەبی زیاتر لە ئەمریکا دوژمنی فەلەستینن
پەیوەند عومەر ڕۆژنامەوان و چاودێری سیاسی دەڵێت: گەورەکردنی مەساحی شەڕەکە لەسەر ناوچەکە زۆر مەترسیداردەبێت، چونکە خەریتەی سیاسی ناوچەکە بەتەواوی دەگۆڕێت و پشێویەکی گەورە ڕووبەڕووی دنیا دەبێتەوە.
-
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئێران:
عێراقچی:ڕێگای پشتیوانی لە فەلەستین و بەرخۆدان ون ناکەین
وەزیری پێشنیار کراو بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردە سەر بەردەوامی ڕێگای پشتیوانی لە فەلەستین و بەرخۆدان.
-
لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید فواد شوکر؛
سەید حەسەن نەسروڵا: سەرکەوتن هەر بۆ بەرخۆدانە/ ئێران هەگیز بێدەنگ نابێت
سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و بە تایبەت دەستدرێژیەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی وتەیەکی دا.
-
جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس:
دوژمن تاوانێکی قورس دەداتەوە/ بەرخۆدان درێژەی هەیە
جێگری سەرۆکی حەماس جەختی کرد: ئیسرائیل تاوانێکی قورس بە بۆنەی جەنایەتی تیرۆری هەنیە دەداتەوە. حەماس و بەرخۆدان ستراتیژییەکی ڕوون شوێنگیری دەکەن.
-
بە بەشداریی بەشکۆی خەڵک؛
تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران بەڕێدەکرێت
ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری حەماس لە تاران بەڕێوە دەچێت.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
شەهید بوونی ئیسماعیل هەنیە پەیوەندی ئێران و فەلەستین پتەوتر دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: شەهیدبوونی برای موجاهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران، پەیوەندی قووڵ و نەشکێنراوی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و فەلەستینی ئازیز و خۆڕاگری پتەوتر دەکات.
-
نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند:
کاردانەوەی ئێران بە درۆیەکی گەورەی ئیسرائیل
نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە دروست کردنی کەشی دژە ئێرانی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە درێژەی یارییەکانی ئۆلەمپیک، وتی: بە درۆ و فریودان جێگای سکاڵاکەر و تاوانبار ناگۆڕدرێت.
-
سەرۆک کۆماری نوێی ئێران:
ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی بەرەی بەرخۆدان
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان نووسی: ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی بەرەی بەرخۆدان.
-
بەرخۆدانی عێراق:
شەڕ لەگەڵ حزبۆڵا بە مانای مۆڵەت بۆ هێرش کردنە سەر بەڕژەوەندییەکانی ئەمریکایە
ئەنجومەنی هەماهەنگی بەرخۆدانی عێراق هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد ئەگەر تێلاڤیڤ هێرش بکاتە سەر لوبنان، بزووتنەوەی خۆڕاگری عێراق پێگەکانی واشنتۆن لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج.
-
سەید حەسەن نەسڕوڵا:
شەهادەتی ڕەئیسی ڕووداوێکی زۆر دڵتەزێن و لەبیرنەکراو بوو
ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان وتی: بێ گومان ئەم ڕووداوە زۆر بە ئازار و مێژوویی بوو.
-
لە سنووری عێراق و سووریا؛
بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بنکەیەکی هەستیاری ئەمریکای بوردۆمان کرد
بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یەکێک لە بنکە سەربازییە داگیرکەرەکانی ئەمریکای لە ناوچەکە کردە ئامانج.