بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهمەت ئۆجالان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە ماوەی ٣٥ مانگە هیچ هەواڵێکی لە برا گەورەکەی نییە، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: نازانم لە دوورگەی ئامرالی چی ڕوودەدات، تەنانەت نازانم عەبدوڵای برام لەم دوورگەیە یان نا؟
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ماوەی 26 ساڵە لە زیندانی ئەمنی ئامرالیدایە و 35 مانگە هیچ هەواڵێکی نییە و ڕێگە نادرێت بنەماڵەکەی حاڵی بزانن.
ئۆجەلان دوایین جار لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١. پەیوەندی بە براکەیەوە کرد و دوای چەند وشەیەک قسەکردن پەیوەندییەکی پچڕا.
Your Comment