AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٨ ٢٠:٠٥

لاورۆڤ:

کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ئەنقەرە-دیمەشق بەڕێوە دەچێت

کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ئەنقەرە-دیمەشق بەڕێوە دەچێت

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە خەریکی ئامادەکاری کۆبوونەوەی چوار قۆڵی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی تورکیا و سووریا لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران،ڕووسیا، سووریا و تورکیا خەریکە ئامادەکاری بۆ دەکرێت و لە هەوڵداین بۆ ڕێككەوتن بۆ ڕێکەوتی ئەو کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەی چوارقۆڵی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتەکە، پانزدەی خاکەلێوە لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە مسکۆ بەڕێوە چوو.

News ID 45593

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha