بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بۆ دەربڕینی هاوخەمی ئەمریکا لەگەڵ بوومەلەرزەلێدراوان و گەیاندنی یارمەتی وڵاتەکەی بۆ تورکیا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، نیگەرانیەکانی تورکیا لە هێزە کوردییەکانی سووریای ڕەوا وەسف کرد.
بە گوێرەی دەقێک کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، بلینکێن لە گفتوگۆیەکدا دوای سەفەر بۆ تورکیا جەختی کرد کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە پێکهێنانی حکومەتێکی سەربەخۆی کوردی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نییە.
ناوبراو شرۆڤەی کرد کە هاوکاریی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکانی سووریا بەس بۆ بەرەناگر بوونەوەی داعشە و ئەمریکا بۆ چارەسەری نیگەرانییەکان هاوپەیوەند بە داعش لە سووریایە و لەگەڵ کوردەکان هاوکاری دەکات.
بۆچوونی ئێوە