30 میلیۆن کەس بە هۆی بوومەلەرزە لە تورکیا خەساریان بەرکەوتووە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: بە هۆی پاشهاتەکانی بوومەلەرزە 30 میلیۆن کەس خەسارمەند بوونە‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: سی میلیۆن کەس بە هۆی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە تووشی خەسار بوونە‌.

وتیشی: ئەم کارەساتە گرینگایەتی هاودڵی جیهانی نیشان دا و بینیمان کە دەستی خێرخوازانە لە سەرانسەری جیهانەوە بۆئێمە درێژکرایەوە.

موراد قوروم وەزیری ژینگەپارێزیی و شارسازی تورکیا رابگەیاند کە تا ئێستا لە 10 پارێزگادا 41 هەزار و 791 باڵەخانە رووخاون‌ و نزیک بە 32 هەزار کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

News Code 45100

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha