بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمەت ئاکار ، گەنجی 25 ساڵەی کوردی خەڵکی ئامەد لە ناڕەزایەتی بە بەردەوامیی گۆشەگیریی زۆرەملێ عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە خۆی سووتاند و گیانی لە دەستدا.
مەحمەدت ئاکار کە شەوی ڕابردوو لە ناوچەی سوور خۆی سووتاند لە نامەیەکدا هۆکارەی ئەو کارەی خۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گۆشەگیر کردنی ئۆجەلان ڕاگەیاندووە و وتوویەتی: " هەڤاڵان سەلام، من دەمەوێت کاری ڕەفێقەکەمان، بۆبۆ تاش، دووبارە بکەمەوە. هیچ هەواڵێک لە ئۆجەلان نییە و بنەماڵەکەی و پارێزەرانی ڕێگەیان پێنادرێت چاویان پێبکەوێت. ئێمە نیگەرانی باری تەندروستی ئەوین. من ئەمشەو کاتژمێر 21:21 خۆم لە کچی بورجۆ لە سووری ئامەد دەسووتێنم، بەڵکوو شەماڵەی تیشکی لەشم ، ئیمرالی ڕووناک بکاتەوە.هیوادارم ئەم کارەی من ببێتە هۆی ئازادی ئۆجەلان."
شیاوی ئاماژەیە کە بۆبۆ تاش ، گەنجێکی کوردی خەڵکی ماردین بوو کە 12ی ژانویە لە ناڕەزایەتی بە گۆشەگیر کردنی ئۆجەلان خۆی سووتاند و گیانی لە دەستدا.
Your Comment