بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند: "حکومەتی فەڕەنسا پابەندە بەوەی هەمولایەنەکانی هێرشەکەی پاریس ئاشکرابکات".
دەمیرتاش لەبەیاننامەیەکدا کە پارێزەرەکانی لەتویتەر بڵاویانکردۆتەوە وتویەتی: "دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بەرپرسیارن لەئاشکراکردنی هەمولایەنەکانی هێرشەکەی پاریسو ئێمهش ئەوان بەدواداچون بۆ بابەتەکە دەکەین".
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا دەمیرتاش دەڵێت، "سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەحمەد کایا لەپاریس دەکەمو سەرەخۆشیی لەخێزانی قوربانییەکانو گەلەکەمان دەکەمو هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم".
هەروەک هەدەپەش لەسەر ئەو هێرشە چەکدارییە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "تەنها دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە کێ هاندەری ئەم هێرشە کوشندەیە بوە".
جیڕالد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەرەنساش وتویەتی، "ڕونە کە هێرشکارەکە ویستویەتی خەڵکی بیانی بکاتە ئامانج، بەڵام هێشتا هیچ بەڵگەیەک نییە دەری بخات ئامانجی بەدیاریکراوی خەڵکی کورد بوبن".
دوای ئەو ڕوداوە پۆلیسی فەرەنسا ئاستی پارێزگاریکردنی لەبارەگای ڕەوەندی کوردیی زیاترکردوەو کوردی ئەو وڵاتەش داوای زیادکردنی ئاستی پارێزگاریکردنەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەکەن.
Your Comment