لە نیگەرانی گەورەی تورکیا لە گرووپی مەترسیداری پەکەکە تێدەگەین

وەزیری دەرەوەی سوید دەڵێت: وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە رێککەوتنەکەی لە گەڵ تورکیا بۆ رادەست کردنەوەی ئەندامانی پەکەکە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانا لیندە ، وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند کە وەزارەتخانەکانی دادی تورکیا و سوید خەریکی گۆڕینەوەی زانیاری لەسەر ئەندامانی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکانن.

وتیشی: کاری باش کراوە بۆ گەراندنەوەی تیرۆریستە داوا کراوەکانی سەر بە گرووپە کوردەکان.

جەختیشی کرد کە دەوڵەتی سوید پێبەندە بە بەڵێنەکانی خۆی و لە نیگەرانی تورکیا سەبارەت بە مەترسی گەورەی گرووپی پەکەکە تێدەگات..

News Code 44508

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha