بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرای ده‌كات، تورکیا هێزی لەسەر سنوری کۆبانێ جێگیرکردووە و بەنیازی هێرشکردنەسەر ئەوشاره‌یه، ده‌شڵێت:"ئه‌مریكاو ئێران دژی ئۆپەراسیۆنه‌كانى تورکیان."
مه‌زڵوم عه‌بدى فەرماندەی هەسەدە لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئۆنڵایندا ڕایگه‌یاند: ئیدارەی ئەمریکا برێت مەکگۆركى ڕه‌وانه‌ى توركیا كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بكات سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر كوردستان‌ی سووریا و هه‌رچى زوشه ڕابگیرێن.
معزڵۆم کۆبانی رایگەیاند کە ماوەی حەوت ڕۆژە هێرشەكانى تورکیا بۆسه‌ر كوردستان‌ی سووریا بەردەوامەو هێرشەکە تەنها هێزە سەربازییەکانمانى نەکردۆتە ئامانج و شەهید و برینداری سڤیل هەیە.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا عه‌بدى ده‌ڵێت:"په‌لاماره‌كانى توركیا ئامانج لێیان، تێکدانی ژیانی کۆمەڵگاو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه، ده‌شیه‌وێت ئاماده‌كارییه‌كانى ته‌واو بكات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زوه هێرشی وشکانی ده‌ستپێبكات، چونكه ئێستا ئه‌و وڵاته خۆی بۆ هێرشێکی وشکانی ئامادەدەکات".
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش مەزڵۆم عه‌بدى وتى:"ئێمە دەزانین کە زۆر هێزی نێودەوڵەتی دژی هێرشەکە وەستاون، دەزانین کە ڕوسیا‌و ئەمریکا دژی هێرشەکەن، ئەم هەڵوێستە باشە، دەشزانین تورکیا سورە لەسەر هێرشکردن، به‌ڵام دەبێت پێگەی نێودەوڵەتی بەهێزتربێت بۆ وەستاندنی هێرشەکە".
جارێكى تر باسى پێگه‌و هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا كرد له‌باره‌ى په‌لاماره‌كانى توركیا‌و وتى:"برێت مەکگۆرک ڕێکخه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باکوری ئه‌فریقیاوه بەفەرمی دژایه‌تی خۆیان بۆ توركیا‌و په‌لاماره‌كانى ڕاگه‌یاندوه‌و خودى مەکگۆرکیش ڕه‌وانه‌ى توركیا كراوه بۆ گفتۆگۆى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌و وه‌ستاندنى په‌لاماره‌كان".
بۆچوونی ئێوە