بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن ئەشتەری فەرماندەی گشتی ئینتزامی بە ئاماژە بە ئەو ڕووداوەی کە بۆ مەهسا ئەمینی ڕووی دا، وتی: ڕۆژی 22 ی خەرمانان من لە شەلەمچە بووم کە هەواڵی بێ هۆش بوونی خاتوو مەهسا ئەمینیم پێ درا.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە کاتێک گەڕامەوە تاران بابەتەکەم شوێنگیری کرد، درێژەی دا: ڕۆژی پێمجشەممە 24 ی خەرمانان داوام کرد کە لەگەڵ باوکی مەهسا ئەمینی قسە بکەم و نزیک بە بیست خولەک لەگەڵ باوکی قسەم کرد. گلەکانی ئەو باوکەم بیست و داوام کرد کە هێور بێت.
ئەشتەری زیادی کرد: بە باوکی مەهسام وت کە تا ئەم چرکە بە پێێ شوێنگیریەک کە ئەنجامم داوە ڕامگەیاند کە هیچ جۆرە لێدانێک لە ئەو ڕووداوە ڕووی نەداوە؛ ئاڵبەت هێشتا ئەبێ لێکۆڵینەوەکان تەواو ببێت و ئەویش قبووڵی کرد بەڵام ڕایگەیاند کە پزیشکێک لەلایەن خۆمانەوە بۆ دەرمانی کچەکەمان بێت کە ئێمەش قبووڵمان کرد.
ناوبراو وتیشی کە ڕۆژی هەینی بوو کە ئەو هەواڵەمان بیست کە ئەو خاتوونە گیانی لەدەست داوە و منیش لەبەر ئەوەی کە ئەگەری ئەوە نەبوو کە لەگەڵ باوکی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە قسە بکەم، پەیامم نارد و ڕامگەیاند کە خۆمان هەر جۆرە هەوڵێک کە ئەبێ بدرێت بۆ گواستنەوەی تەرمەکەی دەیکەین چونکوو ئەوە ئەرکی ئێمەیە.
ئەشتەری بە وتنی ئەوەی کە دەستبەجێ بە ڕێکخراوی تاوتوێ کردن و ڕێکخراوی هەواڵگری فەراجام ڕاگەیاند کە ئەو بابەتە تاوتوێ بکەن، وتی: لە ئەو کاتەوە کە خاتوو ئەمینی سواری وەنی گەشت ئیرشاد دەبێت تا نێو ڕێگا و کاتێک کە دەگەنە باڵەخانەی پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی لە شەقامی وزەرا هیچ جۆرە لێدانێک ڕووی نەداوە.
بۆچوونی ئێوە