مەهسا ئەمینی
-
ئەلمەیادین شرۆڤەی کرد:
هاوپەیمانی دژبەرانی دانیشتووی دەرەوەی ئێران هەڵوەشاوەتەوە
میدیایەکی عەرەبی لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ئاژاوەکانی ساڵی ڕابردوو ئاماژەی دایە سەر هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی دژبەرانی دانیشتووی دەرەوەی ئێران.
-
سەردار سەنایی ڕاد بۆ مێهر:
تیرۆریستی بوونی ڕووداوەکەی شاچراغ گومانی تێدا نییە
جێگری سیاسی نووسینگەی سیاسی ئایەتوڵڵا خامنەیی: کەسە تیرۆریستەکە کسێکی پەرەردەکراو بوو کە بۆ کوشتوبڕێکی زۆر هاتبووە شاچراغ.
-
کەنعانی:
ئێمە هەرگیز لە ژێر گوشار و شەڕی دەروونی هیچ خاڵێک بە لایەنی ئەمریکی نادەین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لە ژێر گوشار و شەڕی دەروونی، هەرگیز خاڵێک بە لایەنی ئەمریکی نادەین و لە چوارچێوەی لۆژیک و لە درێژەی بەدەستهاتنی ڕێککەوتنێک کە هێڵە سوورەکانی ئێران بپارێزرێت، دەچینە پێشەوە.
-
پارێزگاری کوردستان:
هیچ کەسایەتییەکی ناودار نەچووەتە سەقز/ رێگا کراوەیە
پارێزگاری کوردستان لە کاردانەوە بە هەواڵ و پاگەندە بڵاو کراوەکان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، وتی: هیچ کەسایەتییەکی ناودار نەچووەتە سەقز و رێگاکان کراوەیە.
-
بنەماڵەی مەهسا ئەمینی:
هیچ رێورەسمێک لە چلەی مەهسا لە سەقز بەڕێوەناچێت
بنەماڵەی مەهسا (ژینا) ئەمینی، رایانگەیاند بۆرۆژی چلەی کۆچی دوایی کچەکەمان هیچ ڕێورەسمێکمان نابێت.
-
لە شاری سەقز؛
راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران لە گەڵ بنەماڵەی مەهسا ئەمینی دیداری کرد
راوێژکاری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ئیتنیک و کەمینە ئاینییەکان لە گەڵ بنەماڵەی مەهسا ئەمینی دیداری کرد.
-
ڕاپۆرتی کۆمیتەی توێژینەوەی مەجلیس؛
بە هیچ شێوەیەک لە ناوەندی پۆلیس لە "مەهسا ئەمینی" نەدراوە
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی کاروباری ناوخۆیی ئێران و شۆراکانی مەجلیس، بە هیچ شێوەیەک لێدانی فیزیکی لە کاتی دەستگیر کردن، گواستنەوە و جێگیر بوونی مەهسا ئەمینی لە ئارادا نەبووە.
-
هاندان لە ژێرناوی دیمۆکراسی
پاڵپشتی دووبارەی بایدن لە نائارامییەکانی ئێران
سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە بە پاڵپشتی لە نائارامییەکان لە ئێران، بە هاندانی ئاژاوەگێڕان پاگەندەی کرد کە ئەو نائارامییە "بەم زووانە بێدەنگ" نابێت.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ جۆزێف بورل قسەی کرد؛
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئێرە شوێنی کودەتای مەخمەڵی یان ڕەنگین نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران پشتیوانیی بەهێزی خەڵک و دیمۆکراسیی هەیە. ئێرە شوێنی کودەتای مەخمەڵی و ڕەنگین نییە. ئێران کەناری سەقامگیر و ئاسایشی ناوەچەکەیە.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران:
پارە دراوەتە هەندێک لە ئاژاوەگێڕان بۆ ئەوە بشێوی دروست بکەن
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: گرووپگەلێکی جیاواز لە نائارامییەکانی ئەم دواییە چالاک بوون. بۆ نموونە شانە شاراوەکانی ڕێکخراوی ئیسرائیل چالاکیان هەبوو و بە هەندێک لە ئاژاوەگێڕان لە باتی هەر کوکتل مۆلۆتۆفێک 500 هەزار تمەن دەدرا.
-
میر ئەحمەدی شرۆڤەی کرد؛
نەوتراوەکانی دۆسیەی مەهسا ئەمینی/بابەتی کوژرانی مەهسایەکی دیکە
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران نەوتراوەکانی دۆسیەی مەهسا ئەمینیی بۆ یەکەم جار خستە ڕوو و وتی: ئاژاوەگێڕان مەهسایەکی دیکەیان لە لوڕستان کوشت و دەیانەویست بڵێن کاری کۆماری ئیسلامییە.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
مەرگی مەهسا ئەمینی بیانووی پەرلەمانی ئەورووپایە بۆ دژایەتی ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: مەرگی مەهسا ئەمینی تەنیا بیانووی پەرلەمانی ئەورووپایە بۆ ئەوەی دژایەتی کۆماری ئیسلامی بکات.
-
سەردار ئەشتەری شرۆڤەی کرد؛
سەرەتا تا کۆتایی بابەتی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی/باوکی قبووڵی کرد لێنەدراوە
فەرماندەی گشتی ئینتزامی ئێران بابەتی ڕووداوی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی شرۆڤە کرد و وتی باوکی مەهسا قبووڵی کرد کە هیچ لێدانێک لە کاتی گواستنەوەی ئەو خاتوونە بۆ وانەکانی پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی ڕووی نەداوە.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆ لەگەڵ جۆزێف بورل:
یەکێتی ئەورووپا هانی ئاژاوەگێڕان بدات ئێران بە توندی وڵام دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەر یەکێتی ئەورووپا بە پێی تۆمەت یبێ بنەما و لە بواری هاندانی ئاژاوەگێڕان کە گیان و ماڵی خەڵکیان کردووەتە ئامانج، هەوڵی سیاسی بدات، وەڵامی بەرانبەر دەدەینەوە.
-
هەموو شتێ لە یەککاتژمێردا ڕوویداوە؛
وردەکارییەکانی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی لە زمانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادەوە
سەرۆکی دەسەڵات داد بە شی کردنەوەی پرسی گیانلەدەستدانی کۆچکردوو مەهسا ئەمینی وتی: هەموو ڕووداوەکە لە یەک کاتژمێردا ڕووی دابوو و هەمووشی لە بەر چاوی خەڵکەوە ڕوو دەدات.
-
بەیاننامەی بنەماڵەی مەهسا ئەمینی:
ڕێگای دادخوازیمان لە ناوەندە دادوەرییەکان گرتووەتە پێش
بنەماڵەی مەهسا ئەمینی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای دەسخۆشی لە هاوخەمی خەڵک لەگەڵ ئەو بنەماڵەیە جەختیان کرد: ئێمە ڕێگای دادخوازیمان لە ناوەندە دادوەرییەکان گرتووەتە پێش.
-
قاڵیباف:
پرسی یەکەم چۆنیەتی گیانلەدەستانی مەهسا ئەمینیە/ تێکدەرانی ئاسایشی وڵات سزا بدرێن
سەرۆکی مەجلیس وتی:بەرپرسانی ئەمنیی وڵات نەترسانە سزای هەموو ئەوانە بدەن کە ئاسایش و ئەمنیەتی وڵات تێکدەدەن.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران:
"مەهسا ئەمینی" لێی نەدرابوو/ هەموو ئاژاوەگێڕەکان دەناسرێنەوە
وەزیری ناوخۆ وتی: ئەنجامی لێکۆڵینەوە جیاوازەکان نیشانی دا کە مەهسا ئەمینی لێی نەدراوە و شکانی کاسەی سەریشی درۆیە.
-
سەبارەت بە مافی مرۆڤ؛
کاردانەوەی ئێران بە تویتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک وڵامی وزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە
-
بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک؛
خۆپیشاندان دژی ئاژاوەگێڕی لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوەچوو
بەشداربوانی نوێژی هەینی و ژمارەیەکی دیکە لە خەڵک لە هەمووشارەکانی ئێران بۆ ئیدانەی ئاژاوەگێڕی خۆپیشاندانیان کرد.
-
بەڕێوەبەری گشتی پزیشکی دادوەریی تاران:
هیچ ئاسەوارێکی لێدان لە سەر و لاشەی مەهسا ئەمینی نەبینراوە
بەڕێوەبەری گشتی پزیشکی دادوەریی تاران رایگەیاند تاقیکاری پزیشکان نیشانی داوە بە هیچ شێوەیەک ئاسەواری لێدان، شکیان یان شین بوونەوە لە سەر و چاو و لاشەی مەهسا ئەمینی نەبینراوە.
-
نوێنەری سەقز و بانە لە مەجلیس:
دۆخی هەموو شارەکانی کوردستان هێورە/ بنەماڵەی ئەمینی ئاژاوە رەتدەکەنەوە
نوێنەری سەقز و بانە لە مەجلیس وتی: ئێستا دۆخی شارەکانی پارێزگای کوردستان هێورتر بووەتەوە.
-
ڕاپۆرتی مێهر لە کۆبوونەوەکانی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە؛
بە ناوی "مەهسا" بە دڵی جودایی خوازەکان/ شوێن پێ گرووپە تیرۆریستیەکان لە کام شاری ئێران بینرا
هەندێک لە شارەکانی ئێران لە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە خۆپیشاندانیان تێدا کرا کە بەداخەوە بە هاندانی دوژمنان بەرەو ئاڵۆزی چوو تا بابەتێک کە بە ناوی مەهسا ئەمینی دەستی پێکردووە ئێستا بە دڵی گرووپە دژبەرەکان کۆتایی پێبێت.
-
ڤیدیۆ؛
دانپێدانانی کۆمەڵە بۆ هاندانی نارەزایەتی لە ئێران
لەم ڤیدیۆیەدا دانپێدانانێکی ئیبراهیم عەلیزادە، سەرکردەی لە گرووپی کۆمەڵە دەبینین کە هانی خەڵک دەدات ئاژاوە دروست بکەن.
-
پارێزگاری کوردستان هەواڵی دا؛
کوژرانی گوماناوی سێ کەس لە ناڕەزایەتییەکانی کوردستان
پارێزگاری کوردستان لە کوژرانی گوماناوی سێ کەس لە ڕەوتی کۆبوونەوە نایاساییەکان لە شارەکانی پارێزگای کوردستان هەواڵی دا.
-
نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان:
دۆسیەی مەهسا لە ڕێگای یاسایی و بە شێوەی فەرمی شوێنگیری دەکەم
لە درێژەی دیدار و سەرەخۆشیی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان لە بنەماڵەی مەهسا ئەمینی، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ بنەماڵەکەی سەردانی ماڵی خوالێخۆشبوو ئەمینی کرد.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:
فەرمان بۆ لێکۆڵینەوە لە مەرگی تراژیکی مەهسا
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە مافی مرۆڤ بۆ ئێران بایەخی زاتی هەیە بە پێچەوانەی ئەوانەی کە بە چاوی ئامێرێک بۆ دژایەتی رکابەرەکانیان بەکاری دێنن.
-
فەرماندەی هێزی پۆلیسی کوردستان:
خەڵک بەشداریی لە گردبوونەوەی نایاسایی نەکەن
فەرماندەی هێزی پۆلیسی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە لایەنەکانی رووداوی تاڵی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی تاوتوێ دەکرێت وتی: خەڵک بەشداریی لە گردبوونەوەی نایاسایی نەکەن.
-
فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان:
خەڵکی کوردستان بە سەبووری پیلانی دوژمن پووچەڵ کەنەوە
فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان وتی: ئەم رووداوانەی لە کوردستان ڕوویداوە بۆ خەڵکی کوردستان نەشیاوە و هیوادارین خەڵک بە سەبووری پیلانی دوژمن پووچەڵ کەنەوە.
-
بە ئامادەبوونی نوێنەرانی فەراجا و پزیشکی داد:
کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی تاوتوێ کردنی هۆکاری مەرگی مەهسا ئەمینی بەرێوە چوو
وتەبێژی کۆمیسیۆنی کاروباری ناوخۆیی ئێران لە بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی ئەو کۆمیسیۆنە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی لایەنەکانی گیانلەدەست دانی مەهسا ئەمینی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی فەراجا و پزیشکی داد هەواڵی دا.