AP ١٤٠١ خەرمانان ٣٠ ١٥:٤٩

نوێنەری سەقز و بانە لە مەجلیس:

دۆخی هەموو شارەکانی کوردستان هێورە/ بنەماڵەی ئەمینی ئاژاوە رەتدەکەنەوە

دۆخی هەموو شارەکانی کوردستان هێورە/ بنەماڵەی ئەمینی ئاژاوە رەتدەکەنەوە

نوێنەری سەقز و بانە لە مەجلیس وتی: ئێستا دۆخی شارەکانی پارێزگای کوردستان هێورتر بووەتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهزاد رەحیمی نوێنەری شارەکانی سەقز و بانە بە هەواڵنێرانی وت: ناسینەوەی هۆکارانی پەیوەندیدار بە بیانییەکان ، لێداون و ڕوونکردنەوەی بنەماڵەی ئەمینی بووەتە هۆی هێورتر بوونەوەی دۆخەکە.

وتیشب: بنەماڵەی مەهسا ئەمینی ، بنەماڵەیەکی نەجیب و خاوەن رێزن کە لە دیداری پارێزگار و بەرپرساندت جەختیان کرد بە هیچ لەونێک لە گەڵ ئاژاوە و بشێویدا نین و تەنیا داخوازییان ئەوەیە بەدواداچوونی یاسایی بۆ دۆسیەکە بکرێت.

زیادیشی کرد: بابەت و ئامانجی ئاژاوەگێڕان بە هیچ شێوەیەک گەشتی ئێرشادی پۆلیس بان پرسی خانمی مەهسا ئەمینی نییە ئامانجی ئەوانە دژە ئەمنییە و مەرگی مەهسا ئەمینی کراوەتە بیانوو.

News ID 43567

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha