دۆخی ئەمنیی سەقز ئارامە و هیچ کێشەیەک نییە/ کەس نەکوژراوە

جێگری سیاسی و ئەمنی پارێزگاری کوردستان رایگەیاند: ئێستا دۆخی ئەمنیی شاری سەقز ئارامە و هیچ کێشەیەکی ئەمنیی نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی رەمەزانی جێگری سیاسی ئەمنی پارێزگاری کوردستان وتی: هیچ کەس لە شاری سەقزدا نەکوژراوە.

رەمەزانی وتیشی: پاگەندەی کوژرانی هاووڵاتییەک لە شاری سەقز درۆ و پاگەندەی میدیا و هەواڵدەرییە دژبەرەکانە.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە چەند کەس لە بەردەم فەرمانداریی سەقزدا دەستیان داوەتە بەردهاویشتن بە سووکی بریندار بوونە وتی: چەند هێزێکی پۆلیسیش بریندار کراون بەڵام باری تەندروستی هەموویان جێگیرە .

جێگری پارێزگار داوای لە خەڵکی کوردستان و شاری سەقز کرد گوێ نەدەنە پاگەندەکانی میدیای دژبەری ئێران.

شیاوی ئاماژەیە دوای ئەوەی تەرمی مەهسا (ژینا) ئەمینی لە سەقز نێژرا، ژمارەیەک لە خەڵکی ئەم شارە چوونە بەردەم بینای فەرمانداری.

News Code 43538

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha