بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن ئەشتەری فەرماندەی گشتی ئینتزامی ڕایگەیاند کە فەرماندەیی ئینتزامی بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئەربەعین ، ئامادەیی تەواوی هەیە و هەوڵ دەدات ڕاسپاردەکانی ئەنجام بدات.
ناوبراو وتی: بە ڕێککەوتنێک کە کراوە، ئەو پاسپۆرتانەی کە یەک مانگ لە مۆڵەتەکەیان تێپەڕیوە، دەتوانن بچنە عێراق.
هەروەها سەردار حەسەن کەرەمی ڕایگەیاند وەکوو ساڵانی ڕابردوو بۆ ئاسانکاری لە هاتوچۆی زیارەتکاران بە فەرمانی فەرماندەی ناجا خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران بە شێوەی تایبەت دەکرێت و قەرارگەی هەڵمەتی زەفەر بە شێوەی فەرمی دەستی بەکار کرد.
گەیاندنی ئاو، سووتەمەنی، خزمەتگوزاری و دابینی خۆراک و... لە چالاکییەکانی ئەو قەرارگەیە.
سنووری خەسرەوی هاتوچۆی زیارەتکاران قبووڵ دەکات
سەردار شەرەفی فەرماندەی قەرارگەی ئەربەعین وتی: پێش بینی دەکرێت کە پۆلیس لە چوار میحوەری سەرەکی ئامادە بێت چونکوو دابینی ئاسایشی زیارەتکاران گرینگە.
Your Comment