بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوری مەحمود، وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل – یەپەگە ڕایگەیاندپێویستە جیهان بزانێت کە چەتەکانی داعش لەسەر بنەمای چاوەڕوانی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەناو کەمپەکەدا خۆیان ڕێکدەخەن و میتی تورکیاش لە زۆر ناوچەی دەرەوەی کەمپەکە پلان دادەڕێژێت.
جەختیكردەوە، ئۆپەراسیۆنێكیان لە كەمپی هۆڵ دەستپێكردووە و یەکێکە لەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لەڕێگەیەوە خەبات دەکەن، تێکۆشان لەدژی داعش بەم ئاراستەیە بەردەوام بێت و وتی: ئەم پرسە لەسەر شانی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەجێهێڵراوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵە ناکات، لە ئەنجامی ئەوەشدا، چەتەکانی داعش کردەوە و داگیرکارییەکانیان ڕاناگرن.
بۆچوونی ئێوە