AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٨ ٠٩:٥٠

هۆشیار عەبدوڵڵا:

دەسەڵاتداری هەرێم لە کاتی خۆپیشانداندا دەبنە دێوەزمەیەکی بێ بەزەیی

دەسەڵاتداری هەرێم لە کاتی خۆپیشانداندا دەبنە دێوەزمەیەکی بێ بەزەیی

سیاسەتوانی کورد و نوێنەری جوڵانەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی پێشووی عێراق لە تویتێکدا لە هەڵسوکەوتی دووفاقەیی بەرپرسانی هەرێم لەگەڵ خۆپیشاندانەکەی هەرێم ڕەخنەی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیرس نیوز، هۆشیار عەبدوڵڵا لە تویتەر نووسی: بەرپرسانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان کاتێک سەبارەت بە عێراق و بەغدا بە شێوەی فەلسەفی قسە دەکەن، بۆنی دۆلاری نەوتی دەدەن و دەبنە پارێزەری دیمۆکراسی و ئازادی بەیان.

عەبدوڵڵا لە تویتەکەیدا زیادی کرد: هەر ئەو بەرپرسانە کاتێک ناڕەزایەتی یان خۆپیشاندانێکی ئاسایی لە هەرێم ڕوو دەدات، دەبنە دێوەزمەیەکی بێ ڕوحم و بێ ویژدان و خۆپیشاندەران بریندار دەکەن و دەیانکوژن.

ناوبراو لە کۆتایی تویتەکەیدا نووسی: دیمۆکراسی چ ڕەنگێکی هەیە، سەوز یان زەرد؟

News ID 43108

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha