ناوچەکە بە هۆی بوونی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی فورات خەسارمەند بووە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بوونی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی فورات بووەتە هۆی خەسار و رەنج و ئازار لە ناوچەکە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بوونی سەربازانی ئەمریکایی لە رۆژهەڵاتی فورات یەکێکە لە کێشەکان کە ناوچەکەی ئێمە لێ خەسارمەند بووە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی لە گەل هاوتای سوری خۆی رایگەیاند: کۆبوونەوەی تاران لە دۆخی هەستیاری ئێستا کە رەنگە شەرێکی نوێ لە سنووری سووریا روو بدات، بەرێوە‌چوو.

راشیگەیاند: ئەم کۆبوونەوە هەوڵی دا کە رەوتی گۆرانکارییەکان لە سووریا لە شەڕی سەربازی دوور بێتەوە و برواتە رێگای سیاسی .

News Code 42865

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha