پارتی لەپرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو نەرمی بەرامبەر چوارچێوەی هەماهەنگیی نواندووە

ئەندامێکی په‌رله‌مانى عێراق لەفراکسیۆنی پارتی دان بەوەدا دەنێت کە پارتەکەیان بەهاوپەیمانێتی کردن لەگەڵ هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان ناتوانن سێیەکی پەکخەر لەناو پەرلەماندا دروستبکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، ئەندامێکی په‌رله‌مانى عێراق لەفراکسیۆنی پارتی دان دەڵێت:"هەوڵدەدرێت حکومەتی داهاتوو بەڕەزامەندی هەموولایەک دروستبکرێت"، سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگاداریش ئاشکرایده‌كات، "پارتی لەپرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو نەرمی بەرامبەر چوارچێوەی هەماهەنگیی نواندووە".

ماجید شنگالی پەڕلەمانتاری پارتی لەپه‌رله‌مانى عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پارتی دیموکراتی کوردستان‌و هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان ناتوانن بەیەکەوە ژمارەی پێویست بۆ دروستکردنی سێیەکی پەکخەر لەناو پەڕلەماندا دروستبکەن‌و ڕێگریی لەکۆبوونەوەی پەڕلەمان بکەن".

دەشڵێت:"ناڕەزایەتیی جەماوەریی ناگاتە ئاستی ئاژاوەو ڕوخاندنی حکومەتی داهاتوو، بەوپێیەی دۆخی عێراق بەرگەی قەیرانی زیاتر ناگرێت".

لەبەشێکی تری قسەکانیدا شەنگالی وتویەتی:"چوارچێوەی هەماهەنگی ئازادیی تەواویان بەپێکهاتەی کوردییداوە بۆئەوەی لەناوخۆیاندا پرسی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار یەکلایی بکەنەوە".

ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه‌، "هەرچەندە سەرەڕای بوونی گفتوگۆو دانوستان، بەڵام هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان لایەنە کوردییەکان لەسەر ئەو پرسە نەکراوە".

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەگوێرەی سەرچاوەکان دوێنێ سێشەممە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق گەیشتوونەتە بەغدا".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکردووە، شاندەکەی پارتی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیی کۆبوونەتەوەو تێیدا گفتوگۆیان لەسەر پێشهاتەکانی پڕۆسەی سیاسیی‌و کشانەوەی پەڕلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لەپەڕلەمان کردووە".

ئەوەش هاتووە، "پارتی لەکۆبوونەوەکانیدا سەبارەت بەپێکهێنانی حكومه‌تى داهاتوو نەرمی بەرامبەر بەچوارچێوەی هەماهەنگیی نواندووە، بەومەرجەی هەندێک مەرجی تایبەت بەهەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت، جگەلەوەی پارتی داوایکردووە لایەنە شیعییەکان کردووە بەڵێنی ئەوە بدەن کە یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار تەنها لەناوخۆی یەکێتیی‌و پارتیدا بێت‌و لایەنەکانی تر دەستتێوەردانی تێدا نەکەن".

News Code 42499

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =