بارزانی
-
کورد دۆڕاوی نەزانکاری و گەمەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریکا
دوکتۆر بەمۆ نووری، مامۆستای زانکۆی وێستی لەندەن لە وتارێکدا دەڕوانێتە سیاسەتی دەرەوەی کوردەکان لە ماوەی یەک سەدەی ڕابردوو و دەڵێ: ئەو سیاسەتە زیاتر لەوەی بەرهەمی ستراتژییەکی پشتئەستوور بە هێز بێت، پشتئەستوورە بە پاڵپشتیی دەرەکی و هەر بۆیە ناتوانێت ئاسایشی سیاسیی کوردەکان دەستبەر بکات.
-
چارەنووسی سەرۆک کۆماریی عێراق لە سای ململانێی پارتی و یەکێتی
ناوەندی ئامارگی لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە چارەنووسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و دەنووسێ: بە هۆی ململانێی بێئەنجامی حزبە کوردییەکانی عێراق، پۆستی سەرۆککۆماری کە سەردەمانێک لە ئەنجامی ڕێککەوتنی ناو ماڵی کورد دیاری دەکرا، ئێستە بۆتە شوێنی ڕمبازێنی باڵە دەستڕۆیشتووەکانی بەغدا.
-
کاردانەوەی توندی تورکیا بە ڕاگەیێندراوی بارزانی لەبارەی باخچەلی
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی کاردانەوەی نیشان دا بە ڕاگەیێندراوی ڕۆژی سێشەممەی مەڵبەندی بارزانی لەبارەی دەوڵەت باخچەلی، پارتیی بە سووکایەتیكردن بە سەرۆکی مەهەپە تۆمەتبار کرد.
-
پێگەی داهاتووی پارتی لە پەرلەمانی عێراق چۆن دەبێ؟
ئینتێرنەیشناڵ پالێسی دایجێست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 2025ی پەرلەمانی عێراق و مسۆگەرکردنی دەنگێکی زۆر لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە و دەنووسێ: بەمجۆرە پارتی دەچێتە ڕیزی سێ باڵی گەورەی پەرلەمان و دەتوانێ پێگەی خۆی لە هاوكێشە سیاسییەکانی بەغدا و هەولێردا تۆکمە بکات.