بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم سیاسەتوانی کوردی سوری و هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە وتی: تورکیا وەک داگیرکردن و لکاندنی خاتای دەیەوێت عەفرینیش جیا بکاتەوە و بیلکنێت بە خاکی خۆیەوە.
ساڵح موسلیم بە ئار تی وت: لە عەفرین سیاسەتی داگیر کردن و لکاندن پەیرەو دەکرێت . تورکیا دەیەوێت ئەوەی لە خاتای ڕوویدا لە عەفرین دووپات بێتەوە. ئەوان لە چەند ناوچەی ترەوە خەڵکیان هێناوەتە عەفرین و ماڵیان بۆیان ساز کردووە. حەشیمەتی ۹۰ لە سەدی کوردەکانی عەفرین ئێستا بۆتە ۱۰ لەسەد.
وتیشی: بیانووی تورکیا سەبارەت بە مەترسی و هەرەشە لەسەد ئاسایشی وڵاتەکەی درۆیە و تا ئێستا یەک گولە بەرەو خاکی تورکیا نەتەقێندراوە. تورکیا دوژمنی کوردە.
Your Comment