بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارارای میرزویان وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ناوبراوی لە دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لەوانە ڕێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ کۆامری ئازەربایجان و ڕێککەوتنەکان سەبارەت بە کردنەوەی ڕێگای گواستنەوەی ناوچەیی، گەشەی پێوەندییەکان و هەنگاوە دواترەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتنانە ئاگادار کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەرمینیا وڵاتی دۆست و دراوسێی ئێرانە، وتی: یەکمایەتی ئیرەوان پاراستنی پێوەندی دۆستانە لەسەر بنەمای نیاپاکی دراوسییەتی و بەروەژدی بەرانبەر لەگەڵ تارانە.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بە ئاماژە بە ڕوانینەکانی ئێران بە ڕێگا پێوەندییەکان و کردنەوەی ڕێگاکان جەختی کرد: ئەو ڕێگایە نابێت ببێتە هۆی گۆڕینی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکە یان پچڕانی ڕێگای ئێران بۆ ڕێگا گەورەکان.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بۆ هەموو هەوڵ و بڕیارەکان ئەبێ ڕێز بۆ سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکان دابنرێت و لەبەرچاوگرتنی هەستیاریەکانی هاوپەیوەند بە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و وڵاتانی دەوروبەر، لە پێداویستییەکانی هەر جۆرە گەڵاڵە یان ڕێککەوتنێک لە ئەو بارەوەیە.
وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا دڵنیایی دایە عێراقچی کە ئیرەوان لە بڕیارەکاندا لە ئەو بارەوە، سەرەنج دەداتە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و بەرژەوەندیە بەرانبەرەکانی ئێران و ئەرمینیا.
Your Comment