AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢١ ١٤:٠٠

21 هەزار گومانلێکراو لە شەڕی ئێران و ئیسڕائیلدا دەستگیر کراون

21 هەزار گومانلێکراو لە شەڕی ئێران و ئیسڕائیلدا دەستگیر کراون

وتەبێژی پۆلیس لە دەستگیری 21 هەزار گومانلێکراو لە شەڕی 12 ڕۆژە بە ڕاپۆرتی خەڵک و پووچەڵ کردنەوەی پیلانە مەیدانییەکانی دوژمن هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار مونتەزولمەهدی وتەبێژی پۆلیس، سەبارەت بە کردەوەی پۆلی لە سەردەمی هەستیاری شەڕی 12 ڕۆژە وتی: لە ئەو ماوەیەدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە بەرەیەکی گرینگ لە شەڕ و پۆلیسی فەتا بە شوێنگیری کردنی زیاتر لە 5700 دۆسیەی تاوانی سایبری، لەوانە کڵاوبەرداریی ئۆنلاین و لێکدانەوەی نایاسایی، ڕۆڵی کاریگەری گێڕا.

ناوبراو زیادی کرد: یەکێک لە سەرکەوتنە بەرچاوەکانی ئێمە پووچەڵ کردنەوەی پیلانی کۆبوونەوە لە گۆڕەپانی فەلەستین بوو کە بە هاوئاهەنگی بەجێگا، پیلانی دوژمن شکستی هێنا.

هەروەها سەبارەت بە ڕووداوی زیندانی ئێڤین جەخت یکرد: یەکینە ئەمنیەتییەکانی تاران لە کەمتر لە 5 خولەکدا لە شوێنەکە ئامادەبوون و توانیان 127 زیندانی کە دەیانەویست هەڵبێن، دەستگیر بکەن. جگە لە ئەوە بۆمبە نەتەقاوەکان بناسنەوە و زیاتر لە 15 بریندار بۆ نەخۆشخانە بگوازنەوە.



News ID 56366

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha