بەرز بوونەوەی ژمارەی کوژراوانی پێکدادانی ناوخۆیی تەکفیرییەکان لە سووریا

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ژمارەی کوژراوەکانی پێکدادانە ناوخۆییەکانی گرووپە تەکفیرییەکان لە سووریا بۆ 9 کەس بەرز بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ژمارەی کوژراوەکانی پێکدادانە ناوخۆییەکانی گرووپە تەکفیرییەکان لە سووریا بۆ 9 کەس بەرز بووەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تیرۆریستەکانی بەرەی شامیە و ئەحرارولشام کە لە ڕیزی گرووپەکانی سەر بە تورکیان، لە ناوچەی ئەلباب لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەلەب کەوتنە گیانی یەکتر کە بەهۆیەوە 9 کەس کوژرا.

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە پێکدادان لە نێوان دوو گرووپی تیرۆریستی چڕ بووە و ئەندامانی ئەو گرووپانە تانک و چەکی قورسیان بە کار هێناوە.

ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیێندرا کە ژمارەیەک لە تیرۆریستەکانی ئەحرارولشام خۆیان ڕادەستی تیرۆریستەکانی بەرەی شامیە کردووە.

News Code 42454

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =