دوایین زانیاری لە سەر مووشەکبارانی بنکەی سەربازیی تورکیا لە موسڵ

ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی زێلکان كرا لە سنوری پارێزگای موسڵ و کوژراو و برینداری لێكەتووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمشەو ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی زێلکان کراوە کە هێزەکانی توركیای تیادا جێگیرن.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە سۆمەریە نیوزی ڕایگەیاند، بنکەیەکی سوپای تورک بە مووشەک کراوەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئاشکرا نەبووە.

بەپێ زانیارییەكان لە ئەنجامی ئەو موشەكبارانەدا، بریندارهەیە، بەڵام قەبارەی زیانە گیانییەكان تائێستا ڕووننەبووەتەوە.

News Code 42095

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =