نوجەبا : بۆنی خەیانەت لە عێراق دێت

سەرپکی ئەنجومەنی سیاسی نوجەبا لە لێدوانێکدا قسەکانی ئەم دواییە باڵوێزی تورکیا لە بەغدای لەسەر هەوڵی ئەنقەرە بۆ داخستنی بەنداوەکانی دابینکەری ئاوی عێراقی سەرسووڕهێنەر وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ عەلی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی ئەو بزووتنەوە لە لێدوانێکدا وتی: باڵوێزی تورکیا لە بەغدا لە وتەیەکی سەرسووڕهێنەردا بە ئامانجی خۆنواندن وتی کە حکومەتی تورکیا لەسەر داوای حکومەتی عێراق، بەنداوەکانی دابینکەری ئاوی عێراقی داخستووە.

لە درێژەدا هێناویە: جێێ سەرسووڕمانە کە حکومەتی کاتی عێراق و بەرپرسانی هیچ وەدرۆ خستنەوە و نکۆڵییەکیان سەبارەت بە قسەکانی باڵوێزی تورکیا ئەنجام نەداوە.

ناوبراو لە درێژەدا لە ئەو بارەوە وتی: ئەو بابەتە لەوانەیە پیلان نەبێت، بەڵکوو پیلانێکە بۆ نوقم کردنی وڵات لە قەیراندا. ئەوە شتێک جیا لە خەیانەت نییە.

News Code 42014

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =