بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە دەرکرد و ئەو هێرشانەی بە توندی سەرکۆنە کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە کاردانەوە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی شەڕکەر و کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی متینە، زێ، ئاڤاشین و باسیان لە باکووری ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئێمە ئەو ئۆپراسیۆنە توندی سەرکۆنە دەکەین.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو هەوڵەی تورکیا بە پێشێل کردنی سەروەری عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەروەها دژایەتی لەگەڵ نیازپاکی دراوسێیەتی وەسف دەکەن.
ئەو وەزارەتخانە جەختی کردووە کە عێراق، هەرگیز بنکە یان شوێنێک بۆ خەساردان لە دراوسێکانی و یان مەیدانێک بۆ پێکدادان و حەسێب و کتێبی لایەنە بیانییەکان نییە.
Your Comment