هەناردە کردنی کاڵا لە سنووری هەڵاڵەی ئیلامەوە بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە

دوای دیداری پارێزگارەکانی ئیلام و دیالەی عێراق، پارێزگاری ئیلام لە دەست پێکردنەوەی هەناردە کردنی کاڵا لە سنووری هەڵاڵەوە لە داهاتوویەکی نزیک هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن بەهرام نیا ڕایگەیاند: دوای دیدار لەگەڵ پارێزگاری دیالە لەسەر پەرەسەندنی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان دوو پارێزگاکە جەخت کرا و ئامادەییمان ڕاگەیاند کە پارێزگای ئیلام دەفرایەتی هەناردە کردنی مادەی شیرەمەنی، سەوزەمەنی و میوە، مادەی پلاستیکی، بەرد و ئاسن و کلینکری چیمەنتۆ بۆ پارێزگای دیالەی هەیە کە بەشێکیان لەلایەن پارێزگاری دیالەوە قبوول کرا.

پارێزگاری ئیلام جەختی کرد: هەموو پێداویستییەکانی بواری کشتوکاڵ، ئاوەدانی، ڕستن و چنین و ئامێری ماشینی ڕێگاوبان کە لە لیستی گەمارۆکانە لە ئەو گەڵاڵە باسی لەسەر کراوە و لەلایەن پارێزگاری دیلاەوە بۆ هاوردە کردن بۆ ئیلام قبووڵ کرا.

News Code 41479

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha