کاردانەوەی ئێران بە راگیرانی شەڕی یەمەن و عەرەبستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازی کرد لە دەستپێشخەریی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ راگرتنی دوو مانگەی شەڕی یەمەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە پێشوازی لە دەسپێشخەریی نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد بۆ وەستاندنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە یەمەن و ڕێگەدان بە هاتوچووی پاپۆرەکانی هەڵگری خواردەمەنی و کرانەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا.

خەتیب زادە هیوای خواست ئەم شەڕ ڕاگیرانە ببێتە دەسپێکێک بۆ هەڵگرتنی بە تەواوەتی گەمارۆ و راگەیاندنی ئاگربڕی هەمیشەیی لە یەمەن.

وتیشی: ئێران پشتیوانی لە ڕێکاری سیاسی و مرۆڤی لە یەمەن دەکات .

News Code 41448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha