ئێمە لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی گەییشتینە ڕێککەوتن/گۆڕینی دۆخی دانوستانەکان لەگەڵ عەرەبستان

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی لەسەر دەقێک گەییشتینە ڕێککەوتن کە پێویستی بە ساغ کردنەوە هەیە، ئەوەی کە ڕێگری دەکات لە ڕێککەوتنی کۆتایی هەندێک پرس لەلایەن ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە ڕوانین بە دەفرایەتی ئابوووری و تاکتیکی ئەبێ کاریگەری گەمارۆکان کەم بکەینەوە و نابێت چاوەڕوانی گفتوگۆکانی ڤیەنا بین.

وەزیری دەرەوە سەبارەت بە دوایین ڕەوتی دانوستانەکان وتی: ڕێککەوتنێک سەرووی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناکرێت. لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گامرۆکان توانیمان پێشکەوتنی گەورە دەست بخەین.

لەمپەری سەرەکی لەسەر رێگای ڕێککەوتن هەندێک پرس لەلایەن ئەمریکییەکانە

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: لە قۆناغە کۆتاییەکانی دانوستان، لەمپەری سەرەکی دانوستانەکان ئەوەیە کە لایەنی ئەمریکی، زیادەخوازی زۆری هێناوەتە ئاراوە و تەنانەت هەندێک لەو بابەتانەشم بە بورل وت و پێیانم وت کە ئێمەش دەتوانین هەندێک بابەتی دیکە بهێنینە ئاراوە.

پێداویستی هێنانە دەروەی ناوی سپا لە لیستی گەمارۆکان

ناوبراو درێژەی دا: پرسی هێنانە دەرەوەی ناوی هەندێک کەسایەتی و کۆمپانیا و دامەزراوە لە لسیتی گەمارۆمان، لەوانە ناوی سپای پاسداران لە پرسە سەرەکییەکانی دانوستانەکانە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان زیادی کرد: لە پرسی سپای پاسداران ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە ئەبێ پێگە و ڕۆڵی سپا، وەکوو ڕۆلی ئاسایشی و بەرگری ئێمە سەرەنجی پێ بدرێت.

داواکاری عەرەبستان لە ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ

ناوبراو سەبارەت بە پێوەندی لەگەڵ عەرەبستان وتی: ئێمە ئەگەر بمانەوێت لەگەڵ عەرەبستان بگەینە قۆناغی نوێی گفتوگۆکان ئەبێ هەموو لایەنەکان لەبەرچاو بگرین؛ بەڵام دۆخی سعوودی بە ئیعدامەکانی ئەم دواییەوە گۆڕیوە.

ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی یەمەن زیادی کرد: بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، سعوودییەکانیش داواکاریگەلێکیان لە ئێران هەبوو بەڵام لە کۆتاییدا لە سەر مێزی دانوستان، بەدوای ئەوەوە بوون کە لە شەڕدا نەیانتوانی دەستی بخەن. ئێمە خوازیاری شەڕ و پەرەسەندنی لە یەمەن و ناوچەکە نین چونکوو بەردەوام بوونی شەڕ، لە بەرژەوەندی هیچکەس نییە.

News Code 41409

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha