هۆشیار زێباری ناتوانێت ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تێدا نیه‌

پسپۆڕێكی یاسایی ڕایگه‌یاند، له‌چه‌ند ڕویه‌كه‌وه‌ هۆشیار زێباری ناتوانێت ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تێدا نیه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل نامیق یاساناس و مامۆستای زانكۆ له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ شارپرێس ڕایگه‌یاند، به‌پێی یاسا ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار كاندید ده‌كات شایه‌تی بۆ بدرێت كه‌ ده‌ست پاكه‌ به‌ڵام هه‌ر له‌و په‌رله‌مانه‌ بڕیار دراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستپاك نیه‌، ئیتر چۆن ده‌توانرێت شاهیدی ده‌ستپاكی بۆبدرێت.

وتیشی: یه‌كێكی تر له‌ مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بێت هۆشیار زێباری له‌چه‌ندین چاوپێكه‌وتن باسی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردوه‌ بۆیه‌ راسته‌ به‌ تاوانی شه‌ره‌ف حوكم نه‌دراوه‌ به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ڵگه‌ی یاسایین كه‌ نابێت هۆشیار زێباری ببێته‌ سه‌رۆككۆماری عێراق.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دادگای فیدراڵی بریار له‌سه‌ر ئه‌وسكالایه‌ ده‌دات دژی هۆشیار زێباری پێشكه‌ش كراوه‌.

News Code 41012

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha