بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خولی نوێی دانوستانەکانی ئێران و ئەندامانی 4+1 لە ڤیەنا، وتی: شاندی دانوستانکاری ئێران کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش بۆ پشوو و ڕاوێژ هاتبووەوە تاران، سبەینێ دەچێتەوە ڤیەنا و چاوەڕوانی دەکرێت کە هەموو شاندەکان سبەینێ بگەڕێنەوە بۆ ڤیەنا و گفتوگۆکان دەستپێدەکاتەوە.
پرسی چارەسەری گەمارۆکان هێڵی سووری ئێرانە
ناوبراو وتیشی: ئێران چاوەڕوانی هەیە کە بڕیاری زەرووری بەتایبەتی لە واشنتۆن بگیردرێت، پرسی چارەسەری گەمارۆکان هێڵی سووری ئێرانە.
بۆچوونی ئێوە