گەڵاڵەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:
ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ درێژەی دانوستانەکانی ڤیەنا ڕاگەیاند
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە واشنتۆن بۆ تەواو کردنی دانوستانەکانی ڤیەنا ئامادەیی هەیە.
-
لە دیدار لە گەڵ مۆرا؛
باقری: لایەنی ئەمریکی ڕاستبین بێت، ڕێککەوتن دەکرێت
دانوستانکاری باڵای ئیران ئێنریکە مۆرای خستە بەردەنگەوە و وتی: ئەگەر لایەنی ئەمریکی ڕاستبین بێت دەتوانین ڕێککەوتن بکەین.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:
دەوڵەتی ئێران هەوڵی جدی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دەدات
وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی دوێنێ لە دیداری بەرپرسانی هەواڵدەری و چاپەمەنییەکان وتی: دەوڵەت پرسی پووچەڵ کردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان بە شێوەی چالاک شوێنگیری دەکات.
-
شەمخانی لە کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی مەجلیس:
ستراتیژی سەرەکی ئێران نەهێشتنی کاریگەری گەمارۆکانە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: ستراتیژی سەرەکی ئێران لە پاڵ هەول بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، داکۆکی لەسەر نەهێشتنی کاریگەری گەمارۆکانە.
-
خەتیب زادە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی:
ڕەشنوسی ڕێککەوتنی ڤیەنا ئامادەیە/هێڵە سوورەکان تێپەڕناکەین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ڕەشنووسێک لە ڕێککەوتن ئامادە کراوە، وتی: سەرووی سەدا 97 ، 98 لەسەدی بە شێوەی هاوبەش نووسراوە.
-
خەتیب زادە:
شاندی دانوستانکار سبەینێ دەچێتەوە ڤیەنا/هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هێڵی سوورمانە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: شاندی دانوستانکاری ئێران کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش بۆ پشوو و ڕاوێژ هاتبوونەوە تاران، سبەینێ دەچێتە ڤیەنا.
-
بە پاگەندەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ترامپ؛
ئەمریکا گەمارۆکانی سەر بەرنامەی ناڤۆکی ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بڕیاری دەوڵەتی بایدن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر بەرنامەی ناڤۆکی ئاشتیخوازانەی ئێران هەواڵی دا.
-
بە بێ ئاماژە بە ئامادەیی بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانیان؛
نێد پرایس: ئەمریکا پێشوازی لە دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە حاڵێکدا لە ئامادەیی بۆ ئەنجامی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران باس دەکات کە واشنتۆن هێشتا نیازپاکی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نیشان نەداوە.
-
خەتیب زادە:
پرسی سەرەکی و گرینگ لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان ماوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەوەی لە دانوستانەکان ماوەتەوە پرسگەلێکی گرینگن کە دەتوانین بڵێین بە بڕیاری سیاسی لایەنی ئەمریکی پێوەندی هەیە.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە؛
ئەمریکا بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان بدات
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تاران و ڕیاز ئامادەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان، وتی: داوای دەستەبەر کردنی جیدی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانین.
-
دیپلۆماتێکی ڕۆژاوایی:
ئەمریکا ئەبێ یەکەم هەنگاوی کردەیی هەڵبگرێت
هاوکات لەگەڵ دیاری کردنی کاتێکی بەپەلە، ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ لە زمانی دیپلۆماتێکی ڕۆژاواییەوە وتی کە ئەمریکا ئەبێ یەکەم هەنگاوی کردەیی هەڵبگرێت.
-
بەرپرسێکی جەنگی ئیسرائیل:
هیچ لەمپەرێک لەسەر ڕێگای بەرنامەی ناڤۆکی ئێران نییە
بەرپرسێکی شەڕی ئیسرائیل بە ئاماژە بە پێشکەوتنە زۆرەکانی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران جەختی کردووە کە ئەو بەرنامە ناڤۆکیە چی دیکە هیچ لەمپەرێکی نییە.
-
باقری:
گفتوگۆکان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان ئەمڕۆ لە ڤیەنا دەستپێدەکات
دانوستانکاری باڵای ئێران وتی: لە ئەمڕۆ سێشەممەوە گفتوگۆکان لەسەر بابەتی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و هەروەها جەخت لەسەر تاوتوێ کردنی پێشنیارەکانی ئێران لە بواری دوو بابەتی گرینگی تاقی کردنەوە و دەستەبەرکارییەکان دەستپێدەکات.
-
لە هۆتێل کۆبورگی ڤیەنا بەڕێوە دەچێت؛
خولی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەنا ئەمڕۆ دەستپێدەکاتەوە
خولی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەنا بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و بەڕێوەبردنی بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لایەنەکان ئەمرۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی ئێران و گرووپی 1+4 لە هۆتێل کۆبورگی ڤیەنا دەستپێدەکات.
-
لە سەروبەندی دەسپێکی دانوستانەکانی ڤیەنا؛
گۆڕینەوەی پەیامی نافەرمی لە نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە گەمارۆکان
سەرەڕای بوونی دژایەتی قووڵ لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا، ئیسرائیلییەکان لە ڕێگای فەڕەنساوە بەدوای کاریگەری نەرێنی لەسەر دانوستانەکانی ڤیەنان.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
ئامادەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێرانین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو ولاتە ئامادەیە هەموو گەمارۆکان دژی ئێران، هەڵبوەشێنێتەوە.
-
عەلی باقری بۆ ئەلمەیادین:
نەمانویست دانوستانەکان لە ئەم قۆناغە ڕابگرین/دوو دەقی پێشنیاریمان هەیە
عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ناڤۆکی ئیران لە گفتوگۆ لەگەڵ دوو کەناڵی بیانی جەختی کرد کە ئێران دوو دەقی پێشنیاریی بۆ دەسپێکی خولی نوێی دانوستانە ناڤۆکییەکان پێشکەش کردووە.
-
باقری ڕایگەیاند:
کارگرووپی چارەسەری گەمارۆکان پێک دێت/کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران وتی: ئەبێ بابەتی سەرەکی دانوستانەکان هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا بێت و بەختەوەرانە ئەندامەکان لەسەری کۆکن.
-
ماڵپەڕی هەواڵی هیل:
ئەمریکا گەمارۆی لەسەر دوو کۆمپانیای ئێرانی هەڵوەشاندەوە
دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر دوو کۆمپانیای ئێرانی کە پاگەندە دەکرێت لە بەرنامەی مووشەکی ئێران دەستیان هەیە، هەواڵی دا.
-
لە شۆرای حوکام ڕاگەیێندرا؛
ئامادەیی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوە گەمارۆکانی سەر ئێران
شاندی نوێنەرایەتی ئەمریکا جێگیر لە ڤیەنا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی حوکام، ئامادەیی واشنتۆنیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەمارۆیانە کە لەگەڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناتەبان، ڕاگەیاند.
-
لە یازدەیەمین ڕاپۆرتی خۆی لەسەر بڕیارنامەی 2231؛
گۆترێش: داوا لە ئەمریکا دەکەم گەمارۆکان دژی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یازدەیەمین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەوڵێکی گونجاو وەسف کرد و داوای لە واشنتۆن کرد گەمارۆکان لە دژی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە.
-
لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیێندرا؛
ئەمریکا گەمارۆی لەسەر 5 بەرپرس و کۆمپانیای ئێرانی هەڵوەشاندەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر 3 بەرپرسی پێشوو و 2 کۆمپانیای ئێران شرۆڤەیەکی پێشکەش کرد.
-
بە پێی ڕاگەیاندنی چەند سەرچاوەی ئەمریکی؛
واشنتۆن خەریکی تاوتوێ کردنی هەڵگرتنی هەندێک گەمارۆ لە سەر ئێرانە
چەند سەرچاوەی ئاگادار لە دەوڵەتی ئەمریکا لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هەندێک لە گەمارۆکان کە لە دەرەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە سەر ئێران سەپێندراون، هەواڵیان دا.
-
والێستریت ژۆرناڵ بە گێڕانەوە لە سەرچاوەی ئاگادار پاگەندەی کرد؛
واشنتۆن ئامادەی هەڵوەشاندنەوەی هەندێک گەمارۆکان لەسەر ئێرانە
گۆڤاری والێستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەی ئاگادار لە ئامادەیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی سزاکان لەسەر بەشگەلێکی گرینگ لە ئابووری ئێران لەوانە نەوت و بانکی ناوەندی هەواڵی دا.
-
ڕۆحانی لە کابینەی دەوڵەت:
ئێران بەرجام پلاسی ناوێت/ سەلماندنی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان ئەستەم نییە
سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێمە بەرجام پلاسمان ناوێت، وتی: نامانەوێت زیادەخوازی بکەین بەڵام دەمانەوێت خودی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڕێوە بچێت، نە کەمتر و نە زیاتر.
-
واشنتۆن پۆست هێنایە ئاراوە؛
ئێران و ئەمریکا بەرەو گەڕانەوەی هاوکات بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەڕۆن
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی لە ئەگەری ڕێککەوتنی تاران-واشنتۆن بۆ گەڕانەوەی هاوکات بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەواڵی دا، لە حاڵێکدا کە ئێران دەڵێت ناچێتە ژێر باری هیچ ڕێککەتنێکی هەنگاو بە هەنگاو یان کاتی.
-
دوای کۆبوونەوەی دوێنێی ڤیەنا؛
پاگەندەی نیۆیۆرک تایمز سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی
دوای کۆبوونەوەی دوێنێی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی پاگەندەی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لەسەر شێوەی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی کرد.
-
بە ئاماژە بە درێژخایەن بوونی دیپلۆماسی؛
کۆشکی سپی: پێشوازی لە گفتگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەین
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە بە ئاماژە بە ئەوەی کە کۆبوونەوەی ڤیەنا هەنگاوێک بەرەو دیپلۆماسییە، لەسەر حەزی واشنتۆن بۆ ئەنجامی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا جەختی کرد.
-
وتەبێژی دەوڵەت:
ئێران ناچێتە ناو یاریی بێ کۆتایی ئەمریکا
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران بە وتنی ئەوەی کە دیپلۆماتەکانی ئێمە ناچنە یاریی بێ کۆتایی ئەمریکاوە، وتی: دەولەتی ئەمریکا تا بە ئەمڕۆ خۆیان بواردووە لە هەڵنانی کورتترین هەنگاو بۆ متمانەی ئێمە.
-
زەریف:
تەخت ڕەوانچی لەگەڵ ئەمریکا دانوستانی نەکردووە
وەزیری دەروەی ئێران وتی: ئەرکی بایدن هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانە و ئەگەر گەمارۆکان هەڵبگیرێن، ئەوا ئێمەش دەگەڕینەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی.