AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٤ ١١:٢٢

یەکێتی نیشتمانی:

بەرهەم ساڵح بەربژێری ئێمە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارییە/ڕەخنە لە پارتی

بەرهەم ساڵح بەربژێری ئێمە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارییە/ڕەخنە لە پارتی

یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وێڕای ڕەخنە لە هەڵوێستەکانی پارتی جەختی کرد کە بەرهەم ساڵح هەر بەربژێری ئێمە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، یەکێتی نیشتمانی لە بەیاننامایەکدا ڕایگەیاند: ئەندامانی یەکێتی دوانیوەڕۆ بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەیەک لەسەر ناساندنی بەربژێری سەرۆک کۆمار لە کۆتاییدا گەییشتە ئەو ئەنجامە کە جارێکی دیکە بەرهە ساڵح وەکوو بەربژێری خۆیان بناسێنن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە هەمان پێوەندیدا بافڵ تاڵەبانی بە ڕەخنە لە کردەوەی پارتی جەختی کردووە کە پۆستی سەرۆک کۆماری مافی یەکێتییە. ناوبراو ڕایگەیاند کە تەنانەت ئەگەر یەکێتی دەست لە پاڵپشتی کردنی بەرهەم ساڵح بکێشێت، پارتی دیسان هۆشیار زێباری وەکوو بەربژێری خۆی دەناسێنێت.

بافڵ تاڵەبانی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی ئەگەر یەکێتی کەسێکی دیکەش بناسێنێت، پارتی هێشتا بەدوای ئەوەیە کە بەربژێری خۆی بناسێنێت و پۆستی سەرۆک کۆماری بکاتە هی خۆی.

News ID 40819

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha