AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٣ ١٥:٤١

SDF ڕایگەیاند:

چەتەکانی داعش بە چەکی تورکیا و ناتۆ دژی هێزە کوردەکان شەڕ دەکەن

چەتەکانی داعش بە چەکی تورکیا و ناتۆ دژی هێزە کوردەکان شەڕ دەکەن

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ژمارەیەکی زۆر چەکی تورکیایان لە دەستی هێزە کوژراوەکانی داعش دۆزییەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی میدیایی و ڕاگەیندراوی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند: لە شەڕەکانی عەین عیسا ٥ کەس لە هێزەکانی داعش کوژراون و ژمارەیەک چەکی هێزە چەکدارەکانی تورکیاش دۆزرایەوە.

ئەوان بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایانگەیاند: جەنگاوەرانی سووریای دیموکرات خەریکی بەرەنگاری لەم شەڕانە دان. لەم پێکدادانەدا ٥ کەس لە هێزەکانی داعش کوژراون.

هەروەها ڕاگەیندراوە: ژمارەیەکی زۆر چەکی ئەرتەشی تورکیا لە دەستی ئەم کەسانەدا بووە کە لە سەر هەموویان مارکی تورکیا و ناتۆ دەبینرێت. بە پێی ئەم ڕاگەیندراوە چەکەکانی ئەوان لەو چەکانەیە کە ناتۆ داویەتە تورکیا.

News ID 40814

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha