بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند کە ١٧ کەس لە جەنگاوەرانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و هێزە خۆبەخشەکان لە هێرشی داعش بۆ حەسەکە گیانیان لە دەست دا.
لەم ڕاگەیندراوەدا نووسراوە: لە هێرشی هێزەکانی داعش بۆ زیندانی حەسەکە لە ٢٠ی ژانویە تا ئێستا جەنگاوەرانی ئێمە بەرخۆدانی باشیان بووە. لەم هێرشە تیرۆریستییەدا ١٧ کەس گیانیان لە دەست داوە. هیوای تەندروستیمان هەیە بۆ ٢٣ کەس لەو کەسانەی لەم هێرشانەدا بریندار بوون.
Your Comment