ڕۆڵی هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لە هاوسەنگی نوێی ڕۆژاوای ئاسیا

یەکێک لە گرینگترین پرسە هاوپەیوەندەکان بە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دەگەڕێتەوە بۆ هاوسەنگی زاڵ بە سەر ڕۆژاوای ئاسیا؛ هاوسەنگی لە ڕۆژاوای ئاسیا پێوەندی بە هاوسەنگی جیهانیەوە هەیە و بە گۆڕینی هاوسەگی جیهانی گۆڕدراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: سەفەری دکتۆر ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڕووسیا بووەتە هۆی ئەوە کە پرسە جیاوازەکان لەوانە ڕۆڵی ڕووسیا لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا لێک بدرێتەوە. ڕووسیا لە سەردەمی ڤیلادمیر پووتین جارێکی دیکە حەزیی خۆیی بۆ بوون لە ڕۆژاوای ئاسیا ڕاگەیاندووە و خەریکە پەرەی پێدەدات. لەلایەکی ترەوە ئێرانیش بەدوای دروست کردنی هاوسەنگی نوێی ناوچەیی بە پێی بەرژەوەندی ئەکتەرە ناوچەییەکانە. لەم نێوانەدا کەڵکوەرگرتن لە بەستێنەکانی ڕووسیا بۆ پێکهێنانی هاوسەنگی نوێ دەتوانێت زۆر گرینگ بێت. لە ئەم باەتەدا چاوێک بە کاریگەری هاوکاری ئێران و ڕووسیا لەسەر پێکهێنانی هاوسەنگی نوێ ناوچەیی بخشێنین.

ڕەوتی گۆڕینی هاوسەنگی جیهانی و ناوچەیی

یەکێک لە گرینگترین پرسەکانی پێوەندیدار بە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دەگەڕێتەوە بۆ هاوسەنگی زاڵ بە سەر ناوچەکە. سیستەمی دوو جەمسەری لە کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانی تا کۆتایی شەڕی سارد لە حەفتاکان بە سەر جیهانی زاڵ بوو. لە سیستەمی دووجەمسەری شەورەوی و ئەمریکا وەکوو دو جەمسەری هێز، ناوچەکانی جیهانیان بە دوو بەش دابەش کردبوو و بە سەریەدا زاڵ بوون. دوای ڕووخانی شەورەوی سیستەمی زاڵ بە سەر جیهانیش گۆڕانی بە سەردا هات و ئەمریکا وەکوو تەنیا جەمسەر، بە سەر جیهاندا زاڵ بوو. لە ئەو ماوە بەدوا، لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیاش هاوسەنگی مەبەستی ئەمریکا زاڵ بوو کە گرینگترین ستراتیژیی دابینی ئاسایشی ئیسرائیل بوو، چونکوو ئەمریکا و ئیسرائیل خاوەن ستراتیژی هاوبەشیان هەیە.

گۆڕانکارییەکانی جیهانی عەرەب کە لە ساڵی 2011 ەوە دەستی پێکرد گورزێکی بنەڕەتیی بە هاوسەنگی ئەمریکی زاڵ بەسەر ناوچەکە دا. لە ئەو سەردەمەدا ئەکتەرە ناوچەییەکان دوای ماوەیەک بەدوای گۆڕینی هاوسەنگی زاڵ و شوێنگیری کردنی هاوسەنگییە مەبەستەکەی خۆیان بوون. ئێران لەسەر بێدای ئیسلامی لە ناوچەکە جەختی کرد، تورکیا خوازیاری پێکهێنانی بەرەی ئیخوانی بوو و عەرەبستانیش خوازیاری پاراستنی دۆخەکە و بەردەوام بوونی پادشاییەکان لە ناوچەی عەرەبی بوو.

بەڵام ڕەوتی گۆڕانکارییەکان لە ڕۆژاوای ئاسیا بە شێوەیەک نەچووە پێچشەوە کە ئامانجەکانی تورکیا و عەرەبستان بێتە دی. لە نێوان قەیرانەکانی ڕۆژاوای ئاسیا، قەیرانی سووریا بووە خاڵی وەرچەرخانی گۆڕینی هاوسەنگی زاڵ بە سەر ناوچەکە. لە ئەم قەیرانەدا ئەکتەرە ناوچەیی و سەروو ناوچەییەکان جارێکی دیکە یەکتریان تاقی کردەوە. بەڵام لە کۆتاییدا ئێران بە هاوکاری حزبوڵڵای لوبنان و ڕووسیا توانی بگاتە ئامانجەکانی واتا شکستی تیرۆریستەکان و سەقامگیر کردنی سیستەمی زاڵ بە سەر سووریا. شکستی ئەمریکا لە سووریا ڕەوتی گۆڕینی هاوسەنگی ناوچەیی خێراتر کردەوە.

ئێستاکە جیهان خەریکی گۆڕینی سیستەمە. لە ڕاستیدا جیهان خەریکی پەڕینەوە لە سیستەمێکە کە ئەمریکا لم نێوانەدا سیاسەتی ڕاگیرانی گرتووەتە پێش. ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵی چین ناوەندی کارەکانی خۆیی لە ڕۆژاوای ئاسیاوە بەرەو لای ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بردووە و لەم نێوانەدا ئەمریکا بە ئەو کارەی خۆی، یارمەتیدەری گۆڕینی هاوسەنگی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا بووە. ئێستا سەردەمی تاک لایەنەیی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا ڕوو لە کۆتاییە و وڵاتانی خۆجەیی خەریکی پێکهێنانی هاوسەنگییەکی نوێ لە ناوچەکەن بە دوور لە دەستیوەردانی وڵاتانی سەروو ناوچەیی.

کاریگەری هاوکاری ئێران و ڕووسیا لە پێکهێنانی هاوسەنگی نوێ

ئێستا ئەمریکا بەهۆی سنووردراییەکان و هەروەها ئەزموونە شکست هێنراوەکانیەوە لە ڕۆژاوای ئاسیا بەدوای کەم کردنەوەی بونی خۆی لە ئەو ناوچەیە. ئەو بابەتە بووەتە دەرفەتێکی گونجاو بۆ ڕکابەرەکانی ئەمریکا واتا چین و ڕووسیا بە یەکگرتوویی لەگەڵ ئەکتەرە ناوچەییەکان لە پێکهێنانی هاوسەنگی نوێ کاریگەریان هەبێت.

لەم نێوانەدا ئەکتەرێک کە بتوانێت لە بەستێن و هێزی دوو وڵاتی چین و ڕووسیا بۆ پێکهێنانی هاوسەنگی نوێ لە ڕۆژاوای ئاسیا بەهرەمەند بێت بێ گومان دەبێتە ئەکتەری براوە و جەمسەری براوە لە هاوسەنگی نوێی ناوچەییئیران تونایویە هاوکات لەگەڵ چین و ڕووسیا پێوەندیی خۆی زیاتر لە ڕابردوو پەرەپێبدات. ئەوەش بووەتە هەلێک گونجاو تا لە ڕەوتی پێکهێنانی هاوسەنگی نوێ، ئێران بتوانێت زایترین ڕۆڵ و کاریگەریی هەبێت.

ئێران، عەرەبستان و تورکیا سێ وڵاتێکن کە توانایی کاریگەری لەسەر هاوسەنگی نوێی ناوچەییان هەیە. لەم نێوانەدا عەرەبستان بەهۆی کێشەی ناوخۆیی و شکست لە یەمەن و تورکیا بەهۆی قەیرانی ئابووری و هەروەها شکستە ناوچەییەکان بە ڕێژەیەکی زۆر هێزی کاریگەری خۆیانیان لەدەست داوە.

لاواز بوونەوەی ڕکابەرە سەرەکییە ناوچەییەکانی ئێران لە پاڵ بەهرەمەندی ئێران لە هیزی ژێئۆپۆلۆتیک، ژێئۆ ئێکۆنۆمیک، تەکنۆلۆژیای گەردوونی، ناڤۆکی و سەربازی و تانی دروست کردنی گوتار بووەتە هۆی ئەوەی کە هاوکێشەی هێز لە بەرژەوەندی ئێران و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی بگۆڕدرێت بە شێوەیەک کە ئەگەری پێکهێنانی هاوسەنگی نوێ لە سەر بنەمای ورەی ئێران لە ڕۆژاوای ئاسیا هەیە.

ئەنجامی وتارەکە

ئەوەی کە هاوسەنگی ئەمریکی زاڵ بە سەر ڕۆژاوای ئاسیا خەریکە دەگۆڕدرێت شتێکی ئاسایییە بەڵام هێشتا چۆنیەتی هاوسەنگییەکە لە ڕۆژاوای ئاسیا دیاری نەبووە، ئاڵبەت گرینگترین تایبەتمەندی هاوسەنگی نوێی ناوچەیی بەستراو نەبوونی بە ئەمریکایە و ئەوەی کە ئەمریکا چی دیکە ناتوانێت سەبارەت بە پرسی ئاسایش لە ناوچەکە بە تەنیا بڕیار بدات.

News Code 40781

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =