90 کەس لە کەمپی ئەلهەول لەلایەن داعشەوە کوژراون

بە پێی دوایین ئامارەکان، کەمپی ئەلهەول لە حەسەکە، 56773 داعشی لە نزیک بە 60 وڵاتی بیانی تێدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرەستارێکی مانگی سووری کوردی سووریا ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن کەسانی نەناس کە پێدەچێت کەسانێکی ئەندامی داعش لە کەمپی ئەلهەول بن، کوژرا.

سەرچاوەیەکی مانگی سووری کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: باسم محەمەد محەمەد، پەرەتاری 26 ساڵانی کوردستانی سووریا، خەڵکی گەڕەکی ساڵحیەی حەسەکە، لەلایەن داعشەوە لە کەمپی ئەلهەول کوژرا.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو کەسە دوێنێ بەهۆی پێکانی گوللە، لەلایەن گرووپی داعشەوە لە کەمپی ئەلهەول کوژرا.

ئەو سەرچاوە راشیگەیاند: نووسینگەی مانگی سووری کورد لە کەمپەکە تا ڕاگەیاندنی دوایی بەتواوەتی کادیری دەرمانی خۆیی هێناوەتە دەرەوە.

بە پێی ئاماری نافەرمی لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 90 کەس لەوانە ژن و منداڵ و ئاوارەی سووریایی و عێراقی کوژراون.

News Code 40698

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =