بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپۆتنیک ڕاپۆرتی دا: عێراق دەروازەیەکی نوێ کە ئەفسەران و سەربازانی سوپای ئەمریکا لێی وەکوو دزینی نەوت و گەنمی سووریا بەکارهیان دەهێنا، داخست.
سەرچاوە سووریاییەکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگە، دەروازەی نایاسایی ئەلوەلید لە سنووەی سووریایان، سێ ڕۆژ دوای داخستنی دەروازەی فیشخابوور هەڵکەوتوو کە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لە ناڕەزایەتی بە هێرشی هەسەدە، داخست.
سەرچاوە خۆجەییەکان جەختیان کرد کە بەرپرسانی هەولێر بڕیاریان داوە دەروازەی نایاسایی ئەلوەلید کە داگیرکەرانی ئەمریکی لێی بۆ گواستنەوەی کاروانی سەربازی و دزینی سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا کەڵکیان وەردەگرت، دابخەن.
بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە، بارهەڵگر و ئۆتۆمبیلی گەورە دوای گواستنەوەی جیهازات و بلووکی چیمەنتۆ، دەروازەی ئەلوەلید لە 35 کیلۆمەتری دەروازەی نایاسایی سمالکا لە باشووری ڕۆژاوایی گوندی سویدیە لە دەڤەری ساری مالکیە هەڵکەوتوو لە دوورترین شوێنی باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە، داخست.
Your Comment