بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەورووپا سەبارەت بە ئازادی عوسمان کاوالای بازرگان و چالاکی مافی مرۆڤ و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە بە فەرمی ناناسێت.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە سەر بڕیاری یەکێتی ئەورووپا بۆ ئازادی کاوالا و دەمیرتاش و ئەگەری دەسپێکی ڕەوتی "پێشێل" لە دژی تورکیا، وتی: قەد پێویست بە قسە کردن لەسەر ئەو پرسە ناکات. ئێمە بڕیاری یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە کاوالا، دەمیرتاش و فڵان و فیسار بە فەرمی ناناساین. بابەتەکە بە ئەم سادەییەیە.
ئەردۆغان زیادی کرد: بڕیارەکانی ئەوان هیچ بایەخێکی بۆ ئێمە نییە. چەندین جار لەسەر ئەو بابەتە قسەمان کردووە. دەیانەوێت تێبگەن یان نا بۆ ئێمە گرینگ نییە. ئێمە بڕیاری یەکێتی ئەورووپا لە شوێنێک کە بڕیاری دەسەڵاتی دادی خۆمان هەیە، ڤە فەرمی ناناسین. هەر کارێک کە پێیان خۆشە بیکەن.
بۆچوونی ئێوە