بە پێی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حەوزەی هونەری لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەم پیشانگایەدا وتی: ئەم پیشانگایە بە بۆنەی حەوتەی کتێب کرایەوە و نوێترین کتێبەکانی پارێزگا و وڵات لەم پیشانگایەدا لە بەردەستی خوێنەران دایە.
ئەمین مورادی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ٥٠٠ بەرگ کتێب لەم پیشانگایە دایە، ڕایگەیاند: کتێبەکانی ئەم پیشانگایە بە داشکاندنی ١٠ تا ٤٠ لەسەدی دەخرێتە بەر دەستی خوێنەران.
سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان هەروەها لە داشکاندنی ٣٠ لەسەدی بۆ کتێبەکانی چاپکراوی حەوزە هەواڵی دا و وتی: ئەم پیشانگایە لە ١٩ تاکوو ٢٩ ڕێبەندان لە پەردیسی سینەما بەهمەنی سنەدا کراوەیە.
Your Comment