دەرکردنی 8 هەزار و 585 هاووڵاتی بیانی لە تورکیا بە تاوانی تیرۆریزم

تورکیا لە دە ساڵی دواییدا 8 هەزار و 585 هاووڵاتی بیانی بە تاوانی تیرۆریست بوون دەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2011 ەوە تا ئێستا بە گشتی 8 هەزار و 585 تیرۆریست یبیانی لە 102 وڵاتی جیاواز لە ئەو وڵاتە دەرکراون.

لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: لە کاتی دەسپێکی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە لە ساڵی 2011، هەشت هەزار و 585 هاووڵاتی بیانی لە 102 وڵاتی جیاوازی جیهانەوە لە تورکیا دەکراون.

بە گوێرەی ئاماری ئەو وەزارەتخانە، ژمارەیەکی زۆر لە ئەو کەسانە گەڕێندراونەتەوە بۆ یەکێتی ئەورووپا. هەروەها لە ساڵی 2011 ەوە تا ئێستا 44 هاووڵاتی ئەمریکی و 1075 هاووڵاتی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لە لیستی دەرکراوەکان لە تورکیا بوون. 126 هاووڵاتی لە 12 وڵاتی ئەورووپی لە سالی 2019 و 95 هاووڵاتی لە هەشت وڵاتی یەکێتی ئەورووپا لە ساڵی ڕابردوو گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکانیان. لە 10 مانگی یەکەمیش 61 هاووڵاتی لە هەشت وڵاتی ئەورووپی گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکانیان.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هەروەها لە ئەو بەیاننامەدا لە هەوڵەکان بۆ دەرکردنی هاووڵاتیە بیانییەکانی ئەندامی ڕێکخراوەگەلێک وەکوو پەکەکە و یەپەگە جەختی کردووە.

شیاوی باسە کە ئەو دەرکردنانە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی باڵای داعش لە تورکیا جێگیرن و خەریکی کاری بازرگانین.

News Code 39796

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =