AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢٧ ٠٩:٣١

کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق:

ژماردنەوەی تەواوی دەنگەکانی هەڵبژاردن پێویستی بە فەرمانی دادگای فیدراڵە

ژماردنەوەی تەواوی دەنگەکانی هەڵبژاردن پێویستی بە فەرمانی دادگای فیدراڵە

ئەندامی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە ژماردنەوەی تەواو و گشتیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختەی ئەو وڵاتە تەنیا دوای فەرمانی دادگای فیدراڵ دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، مەهەند مستەفا ئەندامی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ سێشەممە دوایین مۆڵەتی پێشکەش کردنی سکاڵاکان بە ڕەوتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ئەندامەی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنە جەختی کرد: کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تا ئێستا زیاتر لە 1200 سکاڵای سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پێشوەختە وەرگرتووە. ئاساییە کە ئێمە سکاڵان و بەڵگەکان پێکەوە بەراورد دەکەین و پاشان ڕاپۆرتەکەیان بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەدەین.

مستەفا لە درێژەدا وتیشی: ئێستا بەس تەنیا ئەگەری ژماردنەوەی ئەو سندوقانە هەیە کە لەسەریان سکاڵا کراوە و بۆ ژماردنەوەی تەواوی دەنگەکان تەنیا ئەبێ دادگای فیدراڵ فەرمان بدات.

News ID 39647

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha