لادان لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێراندا نییە/پێوەندی ئێران و ئاژانس ئاسان بکرێتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وتی: هیچ لادانێک لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێمە نییە و ئەبێ هەڵسوکەوتی حیرفەیی و تەکنیکی و بە دوور لە دزەی سیاسی، پێوەندییەکانی ئێران و ئاژانس لەسەر بنەمای یاسا و ڕێسا ئاسانکاری بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە پەراوێزی شەست و پێنجەمین کۆنفڕانسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزری ناڤۆکی لەگەڵ ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزری ناڤۆکی و ئەلکسی لیخاچیۆف سەرۆک کۆمپانیای دەوڵەتی ڕووس ئەتۆم بە شێوەی جودا دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئیسلامی سەبارەت بە دیدار لەگەڵ بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزری ناڤۆکی وتی: دیدار لەگەڵ بەرپرسی گشتی ئاژانس لە درێژەی سەردانەکەی ناوبراو و دانوستان و گفتوگۆکانی تاران بوو.

ناوبراو جەختی کرد: هیچ لادانێک لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێمە بوونی نییە و ئەبێ بە هەڵسوکەوتی حیرفەیی و تەکنیکی و بەدوو لە دزەی سیاسی، پێوەندییەکانی ئێران و ئاژانس لەسەر بنەماەی یاسا و رێسا ئاسانکاری بکرێت.

News Code 39236

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =