ڕافائێل گرۆسی
-
ڕێزی گرۆسی و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بۆ شەهیدانی ئێران
کۆنفڕانسی ئاسایشی ئەتۆمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەنا، بە ڕێز بۆ سەرۆک کۆماری ئێرنا و شاندی هاوڕێی لە ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەر، بە چەند خولەک بێدەنگییەوە دەستی پێکرد.
-
محەمەد ئیسلامی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ گرۆسی:
نەیاران پەشێون لە پێوەندی ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: نەیارانی ئێران بەردەوام پەشێو بوون لە پێوەندی ئێران و ئاژانس.
-
ڕافائێل گرۆسی لە تارانە
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەییشتە تاران.
-
بەرپرسی گشتی ئاژانسی ئەتۆمی:
هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان قەدەغەیە/بەزووی دەچمە تاران
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ەئتۆمی دەڵێت کە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هێشتا بڕوای بە گفتوگۆ هەیە و بەزووی سەفەری تاران دەکات.
-
لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا
گرۆسی: ئێران چەکی ئەتۆمی نییە
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆیەکدا دانی پێدانا کە ئێران چەکی ئەتۆمی نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا نیسبەت بە توانایی ئەتۆمی ئێران نیگەرانی دەربڕی.
-
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران:
وڵاتانی ڕۆژاوایی لەرێگای ئاژانسەوە گوشار دەخەنە سەر ئێران
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وێڕای ڕەنخە لە ڕوانگەی وڵاتانی ڕۆژاوایی وتی: وڵاتانی ڕۆژاوایی بە گوشاری سیاسی و پشت بەستن بە گەمارۆکان تێدەکۆشن لە دەفرایەتی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ گوشار لەسەر ئێران کەڵکوەربگرن.
-
کەنعانی هێنایە ئاراوە؛
کاردانەوەی تاران بە بەیاننامەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ڕافائێل گرۆسی وتی: وڵاتانی ڕۆژاوایی خۆیان ببوێرن لە سیاسەتی کەڵکوەرگرتنی ئاوەژۆ لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی و ئیزن بدەن کە ئەو ڕێکخراوە بێ لایەن کار بکات.
-
شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان بۆ مێهر:
ئەورووپا توانی ئەتۆمی ئێرانی قبووڵ کرد/گەورەترین هەڵەی ئەمریکا چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوو
شرۆڤەکاری سیاسی بە وتنی ئەوەی کە ئەورووپا توانی ئەتۆمی ئیرانی قبووڵ کردووە، وتی: ئاژانس لە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئێران لە چوارچێوەی یاساکانی ئاژانس درێژە دەداتە پێشکەوتنی ئەتۆمی خۆی.
-
سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئیران؛
هەڵوێستی نوێی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەیتی وزەی ئەتۆمی
ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەی شۆرای حوکام سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران وتی کە پێشکەوتنگەلێک بەدەست هاتووە.
-
مێهر ڕاپۆرت دەدات؛
چارەسەری دوو کێشەی سەرەکی لە نێوان ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی
لە ڕەوتی دانوستانی تەکنیکی ئەم دواییە لە نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی، دۆسیەی یەکێک لە شوێنە پاگەندەییەکان بە ناوی ئابادە چارەسەر کراوە.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:
لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان کۆ دەبمەوە
وەزیری دەرەوەی ئیران بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی ئێران و عەرەبستان وتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان کۆ دەبمەوە تا کارە پێشەکییەکانی کردنەوەی باڵوێزخانەکان ئەنجام بدەین.
-
لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هێنایە ئاراوە؛
ئیسلامی: هاتوچۆ و ڕاپۆرتەکان ئەبی ببێتە هۆی دڵنیایی لایەنەکان
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژە بە سەفەری بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ئێران وتی: پێوەندییەکان، هاتوچۆکان و ڕاپۆرتەکان ئەبێ ببێتە هۆی دڵنیایی.
-
خولی دووهەمی دانوستانەکانی ڕافائێل گرۆسی لەگەڵ سەرۆک ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی
خولی دووهەمی گفتوگۆکانی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و سەرۆک ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران دەستی پێکرد.
-
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند:
بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی سەبارەت بە چالاکی ئەتۆمی ئێران
ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەیان کرد کە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نیشانی دەدات ئێران پابەندی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی خۆی نەبووە.
-
گفتوگۆ لە سەر بەرنامی ئەتۆمی ئێران درێژەی هەیە
گرۆسی: مانگی داهاتوو سەردانی ئێران دەکەم
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان ئەگەری هەیە مانگی فێڤریە سەردانی ئێران بکەم.
-
محەمەد ئیسلامی:
هیچ چالاکی یان ناوەندێکی ناڤۆکی ڕانەگەیێندراو لە ئێران بوونی نییە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنین بە پێی ڕاگەیاندنی خودی ئاژانس، هیچ چالاکی یان ناوەندێکی ئەتۆمی ڕانەگەیێندراو لە ئێران بوونی نییە.
-
محەمەد ئیسلامی هەواڵی دا؛
بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەردانی ئێران دەکەن
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە پێوەندی لەگەڵ سەفەری گرۆسی و بەرپرسانی دیکەی ئاژانس بۆ ئێران و ڕەوتی گفتوگۆکان، وتی: هەندێک گڵۆپی سەوز نیشان دراوە و بڕیارە دوای پشووەکانی مانگی جوون،هەماهەنگی بکرێت.
-
یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو:
چاوەدێرانی تەکنیکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەردانی ئێران دەکەن
وتەبێژێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە سەفەری چاوەدێرانی ئەو ناوەندە بۆ ئێران لە یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو هەواڵی دا.
-
گرۆسی:
هیچ بەڵگەیەک لەسەر پەرەسەندنی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بوونی نییە
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە نوێترین لێدوانی خۆیدا سەبارەت بە ئێران وتی کە هیچ بەڵگەیەک لەسەر پەرەسەندنی بەرنامەی ناڤۆکی تاران بوونی نییە.
-
مووشەکە پێشکەوتووەکەی ئێران دەبێتە رۆژەڤ؛
کاردانەوەی گرۆسی بە چێ کردنی مووشەکی هایپێرسۆنیکی ئێران
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاگەندەی کرد کە چێ کردنی مووشەکی هایپێرسۆنیکی ئێران، نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بەرز دەکاتەوە.
-
گرۆسی:
لەبەر نەبوونی زانیاری لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، دانوستانەکان ڕاگیراوە
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئرتۆمی سەبارەت بە دانوستانی ئەتۆمی ئێران لێدوانی دا.
-
لە ڤیەنا:
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لەگەڵ ڕافائێل گرۆسی دیداری کرد
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران کە لە ڤیەنایە لەگەڵ بەرپرسی گشطی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دیداری کرد.
-
ڕافائێل گرۆسی رایگەیاند:
ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە چالاکی ئەتۆمی ئێران
گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا لە بەرز بوونەوەی 19 ئەوەندەیی پاشکەوتە ئۆرانیۆمە پیتێندراوەکانی ئێران هەواڵی دا.
-
ڕۆیتێرز لە زمانی گرۆسییەوە:
ئێران بە سانتریفیوژی پێشکەوتووی زیاترەوە لە نەتەنز ئۆرانیۆم دەپیتێنێت
هەواڵدەری ڕۆیتڕیز لە زمانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییەوە ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئێران بە سانتریفیوژی پێشکەوتووی IR 6 ی زیاترەوە لە نەتەنز پیتاندن ئەنجام دەدات.
-
ڕافائێل گرۆسی:
بەرنامەی ناڤۆکی ئێران زۆر خێرا دەچێتە پێشەوە
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەرنامەی ناڤۆکی ئێران زۆر خێرا دەچێتە پێشەوە.
-
لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن؛
گرۆسی: ئێران درێژە دەداتە پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستێکی باندا
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن وتی کە ئێران درێژە دەداتە پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستێکی باندا بەڵام ئاژانس زانیاریی لەسەر هەوڵەکان بۆ چێ کردنی چەکی ئەتۆمی لەبەردەست نییە.
-
کەنعانی:
ئێران لە دانوستانەکان هەڵەداوان و نا لۆژیکانە بڕیار نادات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بەدڵنیاییەوە بیر لە ڕێککەوتن دەکاتەوە و دەیەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێککەوتن بکرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە نالۆژیک کار ناکات و بەرژەوەندی خەڵک و وڵات لەبەرچاو دەگرێت.
-
ڕافائێل گرۆسی:
کشانەوەی بەرەبەرەی ئێران لە بەڵێنەکانی بە واتای چێ کردنی چەکی ئەتۆمی نییە
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆیەکدا کە ئەمڕۆ لەلایەن ڕۆژنامەی ئیسپانیایی Pais بڵاو بووەوە، ڕایگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی بەرەبەرەی بەڵێنەکانی ئێران بە واتای چێ کردنی چەکی ئەتۆمی نییە.
-
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجە:
ئێران وەڵامی قورس بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەداتەوە
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجەی مەجلیس وتی: وەڵام قایم ئێران لەسەر سیاسەتەکانی وڵاتانی بەشدار لە دانوستانەکان کاریگەری کردووە و ئەگەر پێویست بێت قایم تریش هەوڵ دەدەین.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ لاڤرۆف:
ئاژانس بە باشی هاوکاری ئێران دەکات/ڕێککەوتنی باش کراوە
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و لاڤرۆف لە پێوەندیی تەلەفۆنیدا بە ئاماژە بە سەفەری ڕافئێل گرۆسی بۆ تاران ڕایانگەیاند کە ئێستا ئاژانس لە ڕێگای ڕاستی هاوکاری تەکنیکی لە ئێراندایە و ڕێککەوتنی باش کراوە.