هۆکاری تیرۆری ئەندامی باڵای پەکەکە لە سلێمانی قۆڵبەست کرا

ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سلێمانی لە قۆڵبەست کردنی هۆکاری تیرۆری ئەندامی باڵای پەکەکە لەم شارە هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵدەری ئاوێنە، ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند پاش تیرۆری یاسین بولوت ئەندامی باڵای پەکەکە، ژووری ئۆپەراسیۆن بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی پێک هات.

بە پێی ئەم ڕاگەیندراوە پاش لێکدانەوەی بەڵگەکان لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر هۆکاری ئەم تیرۆرە ناسێندرا و قۆڵبەست کرا.

لەم ڕاگەیندراوەدا داکۆکی کراوە کە سلێمانی بە بێ هیچ جیاوازییەک شارێکی هێمن بۆ هەمووانە و ئاسایشی شار و دانیشتوانی ئەو دابین دەکرێت.

شیاوی ئاماژەیە لە هێرشی ڕۆژی پێنشەمە یەکێک لە پەنابەرانی کوردی تورکیا بە توندی هێرشی کرایە سەر و بریندار کرا.

شیاوی ئاماژەیە کە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەی گەرمیان و ڕاپەڕین لە هەرێمی کوردستان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی یەکیەتی نیشتمانی و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئەم حیزبەیە.

News Code 39195

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =