AP ١٤٠٠ خەرمانان ٢٧ ١٣:٣٣

کومیتەی وەزیرانی یەکێتی ئەورووپا:

تورکیا دوو هەفتە دەرفەتی هەیە دەمیرتاش ئازاد بکات

تورکیا دوو هەفتە دەرفەتی هەیە دەمیرتاش ئازاد بکات

کومیتەی وەزیرانی یەکێتی ئەورووپا هۆشداریی داوەتە تورکیا کە ئەبێ تا 30 ی سێپتەمبەر سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کومیتەی وەزیرانی یەکێتی ئەورووپا دوای سێ ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان جارێکی یدکە سەبارەت بە ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و عوسمان کاوالا بازرگان و چالاکی مافی مرۆڤ هۆشداریی دا.

بو گوێرەی ئەم بڕیارە سەلاحەدین دەمیرتاش ئەبێ تا سی سێپتەمبەر واتا کەمتر لە دوو هەفتەی دیکە و عوسمان کاوالا تا کۆبوونەوەی داهاتووی ئەو کومیتە لە دووهەمی دیسەمبەری داهاتوو ئازاد بکرێن.

کومیتەی وەزیرانی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ئامانج لە درێژەی زیندانی کردنی دەمیرتاش بێدەنگ کردنی ناوبراو و رێگری لە پاڵپشتی لە مافی مرۆڤ لەلایەن ناوبراوەیە. ئەو کومیتە هەروەها ڕێگری کردن لە بەشدار بوونی دەمیرتاش لە هەڵبژاردنەکانی وەکوو هۆکارێکی یدکە بۆ درێژەی زیندانی بوونی نایاسایی ئەو هێنایە ئەژمار.

News ID 39190

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha