١١ی سێپتەمبەر بیانوویەک بۆ شەڕ لە گەڵ دوژمنی خەیاڵی بوو

بنیاتنەری ناوەندی زانیاری جیهانی پاش ٢٠ ساڵ، ڕەهەندی نوێی ڕووداوی ١١ی سێپتەمبەر شرۆڤە دەکات و ڕایدەگەینێت ئەمە بیانوویەک بۆ شەڕ لە گەڵ دوژمنی خەیاڵی بوو.

بە پێی هەواڵی مێهر، ٢٠ ساڵ لە رووداوی ١١ی سێپتەمبەر کە بووە هۆی پێک هاتنی وەرزێکی نوێ لە پێکهاتەی نێونەتەوەیی، تێدەپەڕێت بەڵام هێشتا زۆر لایەنی نادیار و شاراوەی هەیە.

پاش ئەم ڕووداوە، ئەمریکا بە بیانووی شەڕ لە گەڵ تیرۆریزم، سەرەتا هێرشی کردە سەر ئەفغانستان و پاشان عێراقی کردە ئامانج بەڵام پاش ٢٠ ساڵ بەو ئامانجانەی دیاری کردبوو، نەگەیشت.

سەبارەت بەم ڕووداوە لە گەڵ کوین گالالی سەرۆک و بنیاتنەری ناوەندی ئاگایی جیهانی وتووێژمان کرد کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە.

دوای تێپەڕینی 20 ساڵ ئێستا سەبارەت بە 11 ی سێپتەمبەر چۆن بیر دەکەنەوە و بۆچی پاگەندەکانی ئەمریکا بۆ لەناو بردنی تیرۆریزم ناگاتە ئەنجام؟

١١ی سێپتەمبەر ڕووداوێکی دەستکرد بوو کە ئەمریکا لەوە وەکوو بیانوویەک بۆ داگیرکردنی دواهەمین شوێنی ئاسیا کە گەڵاڵەی کۆنترۆڵی حەشیمەتی قبوول نەکردبوو، کەڵکی وەرگرت.

لە کاردانەوە بە ئەم ڕووداوە و بۆ ڕێگری لە شەڕ، هێرش بۆ ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان دەستی پێ کرد. وڵاتانی هێرشبەر پێیان وابوو زاوزێ زۆر ببووە هۆی کەم بوونەوەی سەرچاوەکان لە ئاستی جیهانی و وڵاتان بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی خۆیان تووشی شەڕی خوێناوی دێن بۆیە سیاسەتی کۆنترۆڵی حەشیمەتیان گرتۆتە بەر.

مەبەست لە هێرش بۆ ئەفغانستان هەرگیز کۆتایی هێنان بە تیرۆریزم نەبوو بەڵکوو دابەزاندنی حەشیمەت بە پێی شێوەکانی کۆنترۆڵی حەشیمەت لە هەموو جیهان بوو و هەر بەم بۆنەوە پاش هاتنی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان ڕێژەی زاوزێ لەم وڵاتە زۆر دابەزی.

ئەمریکا دوای 20 ساڵ بەشداری سەربازی، ئەفغانستانی بەجێ هێشت بەڵام دۆخی ئەو وڵاتە زۆر خراپتر لە کاتێکە کە لە ساڵی 2001 ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێرشیان کردە سەر، بە پێی ئەم دۆخەی ئێستا ئێوە داهاتووی ئەفغانستان چۆن پێش بینی دەکەن؟

ڕووداوی ١١ی سێپتەمبەر بیانوویەک بوو بۆ ئەوەی هەموو جیهانی ئیسلام بەرەو کۆنترۆڵی حەشیمەت بچێت و موسوڵمانەکان لە بواری حەشیمەتەوە وەکوو هەموو جیهانیان لێ بێت. تیرۆریزم وەکوو کۆرۆنا دوژمنێکی داهێنراو و خەیاڵییە کە سیستەم بۆ ئەوەی بتوانێ هێرشی سەربازی بکات، پێویستی پێیە و لە شەڕی سەربازی دژی ناوچە و ئایین کەڵک وەربگرێت کە دواهەمین سەنگەری بەرخۆدان لە بەرانبەر سیستەمی جیهانییە.

گەر تاڵەبان یان هەر گرووپێکیتر دەسەڵات بە دەستەوە بگرێت و تا ڕادەیەک مافی مرۆڤ لەبەرچاو بگرێت، دەتوانێ لە سەرچاوە کانزاییە گەورەکانی خۆی کەڵک وەربگرێت و لە بەرژەوەندییەکانی کەڵک وەربگرێت و بگاتە ئاستی ئەو وڵاتانەی خەریکی گەشەن.

News Code 39076

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =